کاتێک منداڵەکەت گەشە دەکات بۆ منداڵێکی گەورەتر ، ئەوان دەچنە قۆناغێکی خێرای گەشەی جەستەیی و دەروونی و پێویستیان بە خۆراکی هاوسەنگ هەیە بۆ دڵنیابوون لە گەشەکردنێکی تەندروست. زیاتر بزانە دەربارەی پێداویستییە خۆراکییەکانی منداڵەکەت و ئەو خۆراکانەی کە پێویستە خۆت لێیان بەدووربگریت.
لەوانەیە منداڵەکەت وەک کەسێکی پێگەیشتوو دەردەكەوێت، بەڵام پێداویستییە خۆراکییەکانیان هێشتا زۆر جیاوازن لە پێداویستییەکانی ئێمە.
ئەوان گەدەیەکی بچووکتریان هەیە و بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە خوێ و شەکرێکی زۆر کەمترە لە ئێمە، بەڵام پێویستیان بە چەوری زیاترە. لەبەر ئەوەی پێویستیان بە وزە و خۆراکی زۆر هەیە بۆ یارمەتیدانیان لە گەشەکردن و توانای جوڵەی زیاتر، خواردنی زۆرێک لە ڕیشاڵەکان بە بڕێکی زیاتر تێریان دەکات.
ئەم بابەتە باس لەوە دەکات کە چۆن دەتوانیت دڵنیا بیت لەوەی کە منداڵەکەت خۆراکێکی هاوسەنگی هەیە، بۆچی چەوری زیاتر و ڕیشاڵی کەمتر گرنگە و کام خۆراک یارمەتی گەشەکردنی دەدات. هەروەها جێی بایەخە کە گرنگییەکی تایبەت بدەیت بەو خۆراکانەی کە منداڵەکەت لەوانەیە هەستیاری هەبێت بۆی – بخوێنەوە بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی خۆراک بۆ منداڵان.
خواردنێکی هاوسەنگ بۆ منداڵێکی بچووک زۆر جیاوازترە لە خۆراکی کەسێکی پێگەیشتوو. پێویستە پێداویستییە خۆراکییە جیاوازەکانیان لەبەرچاو بگیرێت لە کاتی پلاندانان بۆ خواردنی خێزانی.
ئەو خۆراکانەی بۆ منداڵانی ساوا ئامادەدەکرێت پێویستە ڕۆژانە کەمتر لە دوو گرام خوێیان هەبێت، کە یەک لەسەر سێی ئەوەندەى خوێی پێویستە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو. لەبەر ئەوەیە کە زۆرێک لە خۆراکی پێگەیشتووەکان بۆ منداڵان ناگونجێن. ئامۆژگاریت دەکرێت کە خوێ زیاد نەکەیت بۆ هەر خواردنێک کە ئامادەی دەکەیت بۆ منداڵەکەت
ئەو شەکرانەی کە لە میوە و سەوزە و شیردا دەدۆزرێنەوە باشن بەڵام دەبێت بەدوریان بگریت لەو خواردنانەی شەکری زیادەی دەستکردی تێدایە.
لەگەڵ گەدەیەک کە لانیکەم سێ ئەوەندەی گەدەی تۆ بچووکترە، منداڵەکەت پێویستە کەم بخوات بەڵام زیاتر لە سێ جەمی هەبێت. سێ ژەمی بچووک و هاوسەنگ لەگەڵ خواردنە خۆراکییە بەسوودەکان لە نێوان ژەمەکان بە درێژایی ڕۆژ وزە و خۆراکیان پێ دەبەخشێت.
ئەوە تەنها قەبارەی ژەمەکانیان نییە کە دەبێت جیاواز بێت لەوەی تۆ، دەبێت هاوسەنگی لە وزە و خۆراکیان لە هەر ژەمێکدا جیاواز بێت. منداڵەکەت پێویستی بە خۆراکێک هەیە کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری هەبێت و ڕیشاڵی کەم بێت – پێچەوانەی ئەو جۆرە خۆراکەیە کە کەسە پێگەیشتووەکان پێویستیان پێیەتی. هەرچەندە ڕیشاڵ شتێکی باشە بۆ ئێمەی پێگەیشتوو، بەڵام بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست لەوانەیە منداڵەکەت بە زوویی پێی تێردەبى و ڕێگری بکات لەوەی ئەو وزە و خۆراکانە بەدەست بهێنێت کە پێویستی پێ هەيه .
پریبایۆتیکەکان یارمەتی باشتر کارکردن و گەشەی بەکتریا بەسوودەکانی ناو گەدەی منداڵەکەت دەدات کە بە شێوەیکی سروشتی هەن. پریبایۆتیکەکان لە شیری دایکدا زۆرە، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی گرنگیی شیردانی دایک بۆ منداڵان. هەروەها لە هەندێک خواردندا هەیە، وەک مۆز، پیاز، تەماتە، ڕووەکی شیکۆری و هەندێک جۆری شیر. بەکارهێنانی ئەم خۆراکانە لە خۆراکی منداڵەکەتدا هاندەری ئاستی بەکتریا بەسوودەکان دەبێت بۆ گەشەکردن.
شیر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ژەمە خۆراکی منداڵەکەتدا، ئەوان دەتوانن تا سێ ژەم شیر بە بڕی ١٢٠ ملم بخۆن، یان تێکەڵەیەک لە شیر و پەنیر و ماست بۆ وەرگرتنی سوودی سێ جۆرەکەی شیرەمەنی. شیری ئەپتامین جونیەر تێکەڵەیەکی تایبەتی پریبایۆتیکی ئێمەی تێدایە بۆ پشتگیریکردنی جەستەی ناوەوە وەک بەشێک لە خۆراکی هاوسەنگ. ٤۰ جار زیاتر ئاسن دابین دەکات لە هەمان بڕی شیری مانگا، لەگەڵ ڤیتامین D و C، کە هەردووکیان گرنگن بۆ گەشەی تەندروستیان.
خۆراکی هاوسەنگ بۆ منداڵێکی گەورەتر لە هەمان ئەو خواردنانە پێکهاتووە کە گەورەکان پێویستیان پێیەتی:
لە کاتێکدا هەندێک لە خۆراکەکان پێویستیان بە سەرنجی زیاترە لە کاتی ئامادەکردنیاندا، هەندێکیان پێویستە بە تەواوی دووری لێبكەوی.
هەندێک لە بەرهەمە زیادکراوەکان بەستراونەتەوە بە کێشەی هەڵسوکەوتی منداڵاندا، بۆیە باشتر وایە هەمیشە سەیری زانیاری خۆراکی بەرهەمەکان بکەیت.
فستقی سودانی سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ هەندێک لە خۆراکە بەسوودەکان، بەڵام لە ساڵانی پێشوودا ئامۆژگاری دایکان کراوە کە خۆیان بەدووربگرن لەبەر مەترسی هەستیاری پێی.
لەبیرت بێت کە چەرەسی تەواو یان وردکراو دەبێت دوور بکرێت تا تەمەنی ٥ ساڵی، چونکە مەترسی خنکانیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، چەرەس و کەرەی چەرەس باشن.
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە ، دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە تیمی خزمەتگوزارییەکەمان لە:
009647723342222 لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٥ی ئێوارەی شەممە تا پێنجشەممە.
کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی
تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.