کارامەییە داهێنەرەکان

کارامەییە داهێنەرەکان

داهێنان زیاترە لە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بۆ تابلۆیەک یان وێنەکێشانێک. شێوازێکی بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە و بەکارهێنانی زانستە بە هەمان شێوە.


زۆر کەس وا گریمانە دەکەن کە داهێنان شتێکە کە منداڵان لەگەڵیدا لەدایک دەبن و یان هەیەتی یان نا. بەڵام لە ڕاستیدا داهێنان زیاتر لێهاتووییە لە بەهرەی زگماکی، و کارامەیییەکە کە دایک و باوک دەتوانن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن گەشە بکەن.

داهێنان زیاترە لە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بۆ تابلۆیەک یان وێنەکێشانێک. شێوازێکی بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە و بەکارهێنانی زانستە بە هەمان شێوە. کۆرپە هەر لە سەرەتای تەمەنیەوە وەڵامی جیاوازی و ڕەنگ و دەنگ و جوڵە دەداتەوە.

چۆنێتی تێکەڵکردنی ئەم ئەزموونە جیاوازانە کاریگەری لەسەر گەشەکردنیان دەبێت لە زۆر بواردا، لەوانەش داهێنان. بەم شێوەیە داهێنان بێ تەمەنە و بێ کاتە. وە لەوەش گرنگتر، دەتوانرێت داهێنان بەدەستبهێنرێت، وبگردرێتە خۆ.

یاری و چالاکییە داهێنەرەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە فێربوون و گەشەکردنی گشتی منداڵان. منداڵان بە شێوەیەکی گشتی چێژ لە دەربڕینی بیرۆکەکان و گەڕان بەدوای جیهانەکەیان لە ڕێگەی گۆرانی، جل و بەرگ، کەرەستەی هونەری، زمان و جووڵە وەردەگرن.

یاری داهێنەرانە و چالاکییەکانی هونەری خەیاڵی زۆر گرنگن بۆ فێربوون و گەشەکردنی منداڵە ٥ ساڵانەکانتان. یارمەتی بەرەوپێشچوونی خەیاڵ دەدەن، هەروەها پەرە بە چارەسەرکردنی کێشە و بیرکردنەوە و تواناکانی جوڵە دەدەن. ڕاست پێش دەستپێکردنی خوێندن، لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەیت کە منداڵەکەت پرسیاری زیاتر بکات سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنی شتەکان لەبەرئەوەی ئامادەیە بۆ گەڕان و ئەزموونکردنی بیرۆکە و لێهاتوویی و زانیاری نوێ. لەم تەمەنەدا زۆرجار منداڵان چیرۆک گێرانەوە و ڕۆڵگێڕان بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یان ڕەنگ و شێوە یان تەنانەت مۆسیقا بۆ گەیاندنی هەست و پەیامەکان بەکاردەهێنن.
ئەو چالاکییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی کارامەیی داهێنەرانەی منداڵە ٥ ساڵانەکەت:

  • -داوا لە منداڵەکەت بکە کە ڕەنگدانەوەی ئاوێنەیی تۆ بێت لەکاتی جوڵە و سەماکردنتدا.
  • -ئامادەکردنی نمایشێکی بوکەڵەیی کە تۆ بینەر بیت و منداڵەکەت گێڕەرەوە بێت. داهێنان و چیرۆکگێڕان بۆ ئەو جێبهێڵە.
  • داوا لە منداڵەکەت بکە سەیری کارە هونەریەکانی کەسانی دیکە بکات و گفتوگۆیەکی بۆ درووست بکە بۆ ئەوەی بۆچوونێک پێکبهێنێت
  • منداڵەکەت هان بدە بۆ ئەوەی زیاتر باسی یارییە دڵخوازەکەی، چیرۆکێک یان وێنەیەکت بۆ بکات. ئەم چالاکییە بەردەوامە یارمەتی دەدات بۆ پەرەپێدانی دەربڕین و خەیاڵی خۆی
  • -داوا لە منداڵەکەت و خوشک و براکەی یان هاوڕێیەکت بکە ڕووبەڕووی یەکتر دابنیشن و بە نۆرە دەربڕینی ڕووخساری دڵخۆشی و ترس و توڕەیی و بێزاری و دڵتەنگی دروست بکەن. یەکێکیان دەتوانێت دەست پێ بکات و ئەوی دیکەیان دەتوانێت لاسایی بکاتەوە.

سەیری ڤیدیۆکانمان بکە تایبەت بە کارامەییەکانی داهێنەرانەی تەمەن ٥ ساڵ

مۆسیقا و بزووتنەوە

لە تەمەنی ٥ ساڵیدا منداڵەکەت خاوەنی ئەرکی جۆراوجۆری مۆسیقایە و تەنانەت دەتوانێت لە خەیاڵی خۆیەوە مۆسیقا و گۆرانی دروست بکات. دەتوانێت ڕیتم و کێش و تۆن بناسێتەوە و دەزانێت مۆسیقای خێرا لەگەڵ سەمای خێرادا دەڕوات. لەم ڤیدیۆیەدا چەند چالاکیەک باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی مۆسیقا و بزووتنەوەکەی.

دراما و یاری خۆنمایشکردن

منداڵێکی ٥ ساڵان توانای نمایشکردنی شانۆگەری سادە و نمایشی بوکەڵەیی هەیە. تەنانەت دەتوانێت جلوبەرگ و دیمەنی خۆی بۆ شانۆگەرییەکی دراماتیک دروست بکات. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی هونەرە دراماتیکییەکانی.

هونەری ڕوانگە و بینراو

لە تەمەنی ٥ ساڵیدا، منداڵەکەت هونەرێکی ناسراو دروست دەکات کە وردەکارییەکانی تێدایە و بە ڕێژەیەکی کەم تا زۆر ڕاستەقینەیە. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی هونەری روانگە و بینراو.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.