ئەو کارامەییانەی پەیوەندیان بە مێشکەوە هەیە

ئەو کارامەییانەی پەیوەندیان بە مێشکەوە هەیە

مێشکی منداڵ گەشە دەکات کاتێک ئەزموونی نوێ دەکات.ناتوانی گەشەکردنی مێشکی ببینی، بەڵام دەتوانی ئەو شتە تازانە ببینی کە منداڵەکە دەیکات


ئەو کارامەییانە لە منداڵاندا بناغەی فێربوونی بەهرەی نوێ دەگرنە خۆ،وەکو سەرنجدان،لەبەرکردن،بیرکردنەوە.ئەم کارامەییە سەرەکیانە وا لە منداڵان دەکات کە زانیاری ببەخشن و فێری هەڵسەنگاندن و شێکردنەوە و بیرکەوتنەوە و بەرواردکردن ببن و تێبگەن لە هۆکار و دەرەنجام . هەروەها بەشێک لەم کارامەییانە پەیوەندیان بە بۆماوەیی منداڵەکەوە هەیە، زۆربەی کارامەییەکان لە ڕێی فێربوونەیە.ئەوەش بەواتای ئەوە دێت کە بیرکردنەوە و فێربوونی بەهرەی نوێ دەکرێت پەرەی پێبدرێت لەڕێی مەشق ق ڕاهێنانی درووستەوە

بەرەوپێشچوونی کارامەیی منداڵەکەت لە شەش ساڵی سەرەتا ڕودەدات، لەو ماوەیەدا تێبینی ئەوە دەکەیت کە منداڵەکەت دەست بە درووستکردنی پەیوەندی دەکات و لە پەیوەندی نێوان شتەکان و خەڵکی دەوروبەری تێدەگات
کاتێک لە بەرەو پێشچوون بەردەوام دەبێت لەڕووی مێشک و جەستەوە، تواناکانیشی بەرەو پێش دەچێت

بەشداری کردن وەک خێزان لە بەرەو پێش چوونی کارامەییەکانی منداڵەکەت،ئەمە وادەکات منداڵەکەت سوودی پێبگات، ئەم پێشنیارە بۆ ئەوەیە کە منداڵەکەت لە فێربوونی خۆیدا بەشدار بێت، ئەم بەشداری کردنەی لە داهاتوودا سەرکەوتنی ئەو دەردەخات

مێشکی منداڵ گەشە دەکات کاتێک ئەزموونی نوێ دەکات.ناتوانی گەشەکردنی مێشکی ببینی، بەڵام دەتوانی ئەو شتە تآزانە ببینی کە منداڵەکە دەیکات

ئەو ماوەیەی کە لە باغچەی ساوایەنە کاتی خێرا گەشەکردنیەتی، بەتایبەتی لەڕووی تواناکانی بیرکردنەوە و توانای مێشکی. منداڵە نامۆ و خۆتێهەڵقورتێنەکەت وا باشترە بتوانێت بەردەوام بێت لە وتوێژکردن وشەسازییەکەی لە گەشەکردندایە، هەروەک پرۆسەی بیرکردنەوەی ، منداڵەکەت نەک هەر دەتوانێت وەڵامی پرسیارە سادەکان بداتەوە بە ئاسانی و لۆژیکی، بەڵکو پێویستە بتوانێت باشتر هەستەکانی دەرببڕێت. زۆربەی منداڵان لەم تەمەنەدا حەز بە گۆرانی وتن و قافیەکردن و دروستکردنی وشە دەکەن. ئەوان ئێستا دەتوانن تا 10 یان زیاتر شت بژمێرن، بە ڕاستی ناوی چوار ڕەنگ و سێ شێوە بهێنن، پیتەکان بناسنەوە و بە شێوەیەکی شاراوە هەوڵ بدەن ناوی خۆی بنووسێت ئەگەر فێر بکرێت. ئەو چالاکیانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە گەشەی مێشکی منداڵە تەمەن ٥ ساڵانەکەت

  • – داوای لێبکە چاوەکانی دابخات و هەست بەو شتانە بکات کە شێوە و پێکهاتەی جیاوازیان هەیە بۆ ئەوەی بزانێت چییە.
  • – یارییەک بکە کە “سەر بە کامیان نییە؟”. دەتوانیت ناوی شتومەکی وەک کتێب، گۆڤار، کۆمپیوتەر و کارتی لەدایکبوون بنێیت و هانی بدەیت بۆ ئەوەی بزانێت کامیان جیاوازە و بۆچی.
  • مەتەڵە چالاکەکان پێشکەش بە منداڵەکەت بکە کە پێویستە سەربەخۆ بیربکاتەوە و چارەسەریان بکات.
  • – دەست بە یارییەک بکە لە “من سیخوڕ”، کە بریتییە لە گەیاندنی ناوی تەنێک لە دەوروبەرت بە تەنها پێدانی یەکەم پیتی وشەکە. پاشان پێویستە بیر لەوە بکاتەوە و پێشبینی بژاردە جیاوازانە بکات.

سەیری ڤیدیۆکانمان بکە تایبەت بە کارامەییەکانی مێشکی تەمەن٥ ساڵ

پەیوەندیکردن

منداڵان لە تەمەنی ٥ ساڵیدا تێدەگەن کە پیتەکان دەنگە تایبەتیان هەیە لە وشەکاندا، ئەمەش یارمەتیان دەدات وشەکان بە پشتبەستن بە دەنگەکانیان بنووسن. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی تر.

یادگە

لە تەمەنی ٥ ساڵیدا منداڵان چێژ لە دەستپێکردنی گفتوگۆکان وەردەگرن و دەتوانن چاوەڕێی نۆرەی خۆیان بکەن بۆ قسەکردن لە کاتی گفتوگۆی گروپیدا. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانن یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت بدەن بۆ بنیاتنانی تێگەیشتنی لە چەمک و زنجیرەکان.

چارەسەرکردنی كێشه

لە تەمەنی ٥ ساڵیدا، بیرکردنەوەی بیرکاریی منداڵان فراوانتر دەبێت و تێگەیشتنێکی زیاتر لە تایبەتمەندییەکانی شێوە و ژمارەکان لەخۆدەگرێت. لەم ڤیدیۆیەدا چەند چالاکیەکتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.