مێشکی منداڵ گەشە دەکات کاتێک ئەزموونی نوێ دەکات.ناتوانی گەشەکردنی مێشکی ببینی، بەڵام دەتوانی ئەو شتە تآزانە ببینی کە منداڵەکە دەیکات.
ئەو کارامەییانە لە منداڵاندا بناغەی فێربوونی بەهرەی نوێ دەگرنە خۆ،وەکو سەرنجدان،لەبەرکردن،بیرکردنەوە.ئەم کارامەییە سەرەکیانە وا لە منداڵان دەکات کە زانیاری ببەخشن و فێری هەڵسەنگاندن و شێکردنەوە و بیرکەوتنەوە و بەرواردکردن ببن و تێبگەن لە هۆکار و دەرەنجام . هەروەها بەشێک لەم کارامەییانە پەیوەندیان بە بۆماوەیی منداڵەکەوە هەیە، زۆربەی کارامەییەکان لە ڕێی فێربوونەیە.ئەوەش بەواتای ئەوە دێت کە بیرکردنەوە و فێربوونی بەهرەی نوێ دەکرێت پەرەی پێبدرێت لەڕێی مەشق ق ڕاهێنانی درووستەوە
.
بەرەوپێشچوونی کارامەیی منداڵەکەت لە شەش ساڵی سەرەتا ڕودەدات، لەو ماوەیەدا تێبینی ئەوە دەکەیت کە منداڵەکەت دەست بە درووستکردنی پەیوەندی دەکات و لە پەیوەندی نێوان شتەکان و خەڵکی دەوروبەری تێدەگات
کاتێک لە بەرەو پێشچوون بەردەوام دەبێت لەڕووی مێشک و جەستەوە، تواناکانیشی بەرەو پێش دەچێت
بەشداری کردن وەک خێزان لە بەرەو پێش چوونی کارامەییەکانی منداڵەکەت،ئەمە وادەکات منداڵەکەت سوودی پێبگات، ئەم پێشنیارە بۆ ئەوەیە کە منداڵەکەت لە فێربوونی خۆیدا بەشدار بێت، ئەم بەشداری کردنەی لە داهاتوودا سەرکەوتنی ئەو دەردەخات
هەندێک گۆڕانکاری لە منداڵەکانماندا تێبینی کردنیای ئاسان نییە،بە تایبەتی ئەو گۆڕانکاریانەی پەیوەندیان بە مێشکەوە هەیە.
مێشکی منداڵ گەشە دەکات کاتێک ئەزموونی نوێ دەکات.ناتوانی گەشەکردنی مێشکی ببینی، بەڵام دەتوانی ئەو شتە تآزانە ببینی کە منداڵەکە دەیکات
لەم تەمەنەدا، کارامەییەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کاریگەرتر دەبن، چونکە منداڵانی باغچەی ساوایان دەست دەکەن بە توانای گریمانەکردن، تاقیکردنەوە، شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی هەر ئەرکێک کە لەبەردەستدایە. دەست دەکەن بە پلاندانان و بیرکردنەوە لە پێشەوە و کار بۆ ئامانجێکی دیاریکراو دەکەن. هەروەها توانای پەیوەندیکردنیان بەرز دەبێتەوە، چونکە ئێستا دەتوانن وشەی زیاتریان لەبیربێت کە ڕێگەیان پێدەدات هەست و سۆزەکانیان بگەیەنن. ئێستا دەتوانن بە یاسا یارییەکان بکەن و چێژ لە یارییە سادەکانی کارت و تەختە وەربگرن، کە نۆرە وەرگرتن و سەبر و هاوکاری پێویستە.
ئەو چالاکییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی کارامەیی مێشکی منداڵە ٤ ساڵانەکەت: