کاتێک کۆرپەکە منداڵێکی بچووکە، دەست دەکەیت بە بینینی گەشەیەکی گەورە لە ناوچە سەرەکییەکانی گەشەکردن. دەتوانیت چی بکەیت بۆ بەهێزکردنی توانا و گەشەی منداڵەکەت.
تەمەنی منداڵی ساوا گەشتێکی گەورەیە بۆ دۆزینەوە و فێربوون، و منداڵەکەت مەودایەکی زۆر لە بەهرەی نوێ فێردەبێت بۆ بۆ ئەو ژیانی لە پێشیانە پێش قوتابخانە.
ئەو بەهرە سەرەکییانەی کە منداڵەکەت لە تەمەنی یەک بۆ چوار ساڵیدا پەرەی پێ دەکات دەبێتە شەش جۆر: – زارەکی, داهێنەرانە, زانین, کارلێک, فیزیایی وە شارەزایی لە جووڵە.هەموو ئەمانە گرنگن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بە باشی ئامادە دەبن بۆ قۆناغەکانی داهاتووی تەمەنی منداڵی، بۆیە ئەگەر هەر نیگەرانییەکت هەیە سەبارەت بە گەشەکردنی منداڵەکەت لە هەر بوارێکدا، پێویستە قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت. یان دەتوانن ئامەرەکانی گەشەی منداڵانی ئێمە بەکار بهێنن بۆ ئەوەی بزانیت کێشی منداڵەکەت لە مەودای ڕاستدایە.
بۆ ئاسانکردنی بینینی ئەو بەهرانەی کە منداڵەکەت پێویستە فێری ببێت و پەرەی پێبدان بکات و لە کۆتاییدا لێیان سەرکەوتوو بێت، ئێمە کۆمەڵێک لیستی پشکنینی گەشەکردنی منداڵانمان کۆکردۆتەوە کە تەمەنی نێوان ۱۲ بۆ ۱۸ مانگ، ۱۸-۲٤ مانگ و ۲-٤ساڵ دەگرێتەوە.
“تەمەنی منداڵی ساوا گەشتێکی گەورەیە بۆ دۆزینەوە و فێربوون، و منداڵەکەت مەودایەکی زۆر لە بەهرەی نوێ فێردەبێت بۆ بۆ ئەو ژیانی لە پێشیانە پێش قوتابخانە.”
ماوەی نێوان ۱۲-۱۸ مانگ
یەکێک لە سەرقاڵترین قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ! منداڵە یەک ساڵانەکەت بە خێرایی گەشە دەکات و لەوانەیە بپرسیت ئەو منداڵە بچووکە بۆ کوێ چووە! ئەوە سەرسوڕهێنەرە کە چەند بە خێرایی منداڵان دەست دەکەن بە پەرەپێدانی بەهرەی نوێ لەم قۆناغەی گەشەی منداڵاندا. لە نێوان ۱۲ بۆ ۱۸ مانگدا، ئەگەری ئەوە هەیە کە منداڵە بچووکەکەت دەست بکات بە قسەکردن و فێری ڕۆیشتن ببێت – دوو خاڵی گەورەی گەشەکردن کە لەوانەیە بۆ هەمیشە لەبیرت بێت!
ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە کە لە تەمەنی ۱۲-۱۸ ساڵیدا پەرەی پێدەدەن:
توانای زارەکی
- تێگەیشتن لە دەستەواژە باوەکان و ئاڕاستە سادەکان
- قسەکردن بە وشەی تاک، و بە تێکەڵەی سادەی دوو یان سێ وشە.
کارامەیی داهێنەرانە
- هێشتا توانای تێگەیشتن باش گەشەی نەکردووە چێژ لە ئەزموونی هەستەکان وەک یاریکردن بە ئاو، کتێب، مۆسیقا یان یاری بەکاردەهێنێت بۆ فێربوون و تێگەیشتن بەتایبەتی دەست و دەم.
کارامەیی بیرکردنەوە
- منداڵەکەت سەرسام دەبێت بە جیهانی دەوروبەر و دەست دەکات بە پەیوەندیکردنی وشەکان و دەنگەکان لەگەڵ تەنەکان. دەست دەکات بە بەکارهێنانی تەنەکان بە شێوەی ڕاست و لاسایی کردارەکانت دەکاتەوە کە پەرە بە کارامەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات
کارامەیی کارلێک
- منداڵەکەت لە ناوەندی جیهانی خۆیەتی – ئەوان هێشتا تێناگەن کە خەڵکانی تر بە هەمان شێوە بیر ناکەنەوە، کە دەست دەکەن بە ناسینەوەی هەستەکانی خۆیان ئاگاداری هەستی ئەوانی تریش دەبن
توانای جەستەیی
- پێشکەوتنەکان لە ڕۆیشتنی خشان بۆ ڕۆیشتن بە پێ و توانای وەستان بە تەنیا، دەتوانێت پاڵدان ڕاکێشان بکات و تەنانەت سەماش بکات.
شارەزایی جووڵەیی
- دەست دەکات بە پەرەپێدانی کۆنترۆڵی دەست و پەنجەکان و چێژ لە گەڕان بە دەستەکان دەبینێت – لێدان، لەرزین، کۆکردنەوە یان فشار خستنە سەر دوگمەکان، بۆ نموونە توانای هەڵگرتنی شتێک کە بتوانێت قەڵەمێک بگرێت و بنووسێت. دەست دەکات بە پەرەپێدانی هەماهەنگی دەست-چاو
چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە تەمەنی 12 بۆ 18 مانگ گەشە بە تواناکانی بدات:
- زۆر کتێب بۆ منداڵەکەت بخوێنەوە و ئاماژە بە وێنەکان بکە. هانی منداڵەکەت بدە بۆ لاساییکردنەوەی کردارەکانت – چەپڵە لێدان یان ماڵئاوایی بە نموونە. منداڵەکەت بەو شتانەی کە لە جیهانی دەوروبەرت دەیان بینیت، بە چەند ئامێرێکی میوزیکی جیاوازی بناسێنە. یاریەکانی وەک “پیکا بوو” بکەن. لەسەر زەوی شت دابنێ بۆ ئەوەی منداڵەکەت هەڵیبگرێت. هانی منداڵەکەت بدە بۆ ڕاهێنانی پیاسەکردن، هەنگاو بەرەو سەرەوە و بە دەوری کۆسپەکاندا بنێت. ئاماژە لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا بکە و ناوی لێبنێ. لە ژێر جلێکدا یاریەک بشارەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەت بیدۆزێتەوە.
“ئەو شارەزاییە سەرەکییانەی کە منداڵەکەت لە تەمەنی یەک بۆ چوار ساڵیدا گەشەی پێدەدات، دەکەوێتە شەش جۆرەوە: توانای زارەکی، داهێنەر، زانستی، کارلێککار، جەستەیی و جووڵەیی.”
۱۸-۲٤ مانگ:
کاتێک منداڵەکەت بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن ، لەوانەیە ئێستا منداڵێکی پر وزەت هەبێت! کاتێک نزیک دەبنەوە لە دووەمین ساڵیادی لەدایکبوونیان، ئەو شارەزاییانە زیاتر پەرەپێدەدەن – دروستکردنی وشەیەکی گەورەتر و فێربوونی بەهرەی جەستەیی نوێ وەک ڕاکردن و بازدان. هەروەها منداڵەکەت دەست دەکات بە تێگەیشتن لەوەی کە خەڵکانی تر هەستێکی سەربەخۆیان هەیە بۆ خۆیان – یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە کارلێککەرەکانی منداڵ
سەیری لیستی پشکنینی گەشەپێدانی منداڵەکانمان بکە وەک بیرۆکەیەک کە دەتوانیت چاوەڕوانی چ کارامەییەک بکەیت پێش ئەوەی منداڵەکەت ببێتە دوو ساڵ:
توانای زارەکی
- تێدەگات و سەدان وشە دەڵێت، هێشتا گەشە بە شێوازاریان دەدەن و پێویستە یەکێک وەک وەڕگێر بێت بۆیان.
کارامەیی داهێنەرانە
- دەتوانێ وێنە بکێشێت هێڵی ڕاست دروستبکات، ئارەزووی مۆسیقا ق یاریکردن و جووڵەی زیاتری هەیە.
کارامەیی بیرکردنەوە
- دەتوانن تەنەکان بۆ گروپ ڕێکبخەن، هۆکارو ئەنجامەکان باشتر تێدەگەن.
کارامەی پەیوەندی
- دەتوانن کار لە هەستی خۆیان بکەن لە کەسی تر تێبگەن، دەتوانن ڕێنمایی دوو هەنگاوی ئەنجام بدەن.
کارامەیی جەستەیی
- بە چەند شێوازێک جوڵە دەکەن، وەک بازدان، ڕاکردن و سووڕانەوە و ڕاگرتنی هاوسەنگیان.
شارەزایی جووڵەیی
- پەنجەکانیان باشتر دەجووڵێنن و ئەرکی گەورەتر بەرێدەکەن وەک هەڵگرتنی کەوچک و چەتاڵ یان وێنەکێشان بە ئەنجام دانی هەماهەنگی دەست-چاو.
چەند ڕێگایەک بۆ یارمەتیدانی پەرەسەندنی کارامەییەکانی منداڵە ١٨-٢٤ مانگانەکەت:
- یاری هەڵاتن و گرتن بکە و بە منداڵەکت بڵێ کە ڕابکات. هانی منداڵەکەت کۆمەڵێک شت لەسەر یەک دابنە و پێی بڵی تێکیبشکێنی، یاری بە قوڕی دەستکردن بکەن و شێوەی نوێ دروستبکەن، یاری ” دانەیەک بۆ من و دانەیەک بۆ تۆ” لەگەڵدا بکە بۆ ئەوەی فێڕی ئاکاری دابەشکردن بێت. یاری ” چی لە ناو بۆکسەکدایە؟” بکە بۆ ئەوەی توانای بیرهاتنەوەی باشبێت ناوی شتەکانی ناوی بڵێ.
- داوا لە منداڵەکەت بکە کە هەوڵ بدات قەبارەی جیاواز لەگەڵ قاپە ڕاستەکان بگونجێنێت. پرسیار لە منداڵەکەت بکە کە چۆن دەبێت شتێک بەکاربهێنیت وەک فڵچەی قژ یان تۆپ.
گەشەکردن لە نێوان ۲ بۆ ٤ ساڵ
ئەمە ئەو تەمەنەیە کە تۆ منداڵەکەت هەموو قۆناغەکانی منداڵی تێدەپەڕێینێ و زیاتر سەرسامی جیهان دەبێت. دەتوانێت گفتوگۆ بکات و یاری لەگەڵ کەسانی تردا بکات. تەنانەت دەتوانێت یەکەمین هاوڕێیەتی ببینێت.
نەخشەی گەشەپێدانی منداڵان دەتوانێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوبەهرانەی کە منداڵەکەت پێویستە فێری ببێت پێش ئەوەی بگاتە تەمەنی قوتابخانە، بۆیە لیستی پشکنینی گەشەی منداڵانمان بەکاربهێنە وەک ڕێبەرێک:
توانای زارەکی
- توانای گوێگرتن و تێگەیشتن لە گفتوگۆکان، چیرۆکەکان، گۆرانی و هۆنراوەکان، فێری چەندین وشەی نوێ دەبێت کە دەتوانن ناوی هەندێک لە بەشەکانی جەستە بنووسن لە ڕستەی سادەدا دەربڕینیان باشتر دەکات.
کارامەیی داهێنەرانە
- چێژ لە مۆسیقا و جووڵە و شێوەکانی دراما دەبینێت – یان تەنانەت پیتەکانیش – لەسەر کاغەز دەست دەکات بە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان شێوەکانی وێنەکێشان و جیهانی دەوروبەریان – بازنەیەک بۆ ڕووخسارێک، بۆ نموونە.
کارامەیی زانستی
- دەست دەکات بە تێگەیشتن لە چەمکی کات – بەم زووانە و ئێستا و دواتر، بۆ نموونە دەست دەکات بە پۆلێنکردنی شتەکان بە پێی تایبەتمەندی وەک شێوە، قەبارە یان ڕەنگ. تەمەنی خۆی دەزانێت و دەتوانێت لەسەر پەنجەکانی نیشانی بدات. سەرسام دەبێت بە جیهان و پرسیاری زۆر دەکات.
کارامەیی کارلێک
- سەربەخۆیی بەدەست دەهێنێت و دەست دەکات بە بنیاتنانی هاوڕێیەتی، هەستەکانی بەڕێوەدەبات و لە هەستەکانی ئەوانی تر تێدەگات بۆ نیشاندانی هاوسۆزی بۆ ئەوانی تر.
کارامەیی جەستەیی
- توانای ڕاکردن و سەرکەوتنی باشتر دەبێت، لە گرتنی تۆپێکی گەورە. دەتوانێت بتوانێت هاوسەنگی خۆی بپارەزێت لەسەر یەک پێ، دەتوانێک لەسەر هێڵێکدا بڕوات و بە خێرایی بە دەوری بەربەستەکاندا بجوڵێت.
کارامەیی جوڵەیی
- کارامەیی ئاڵۆزتر فێردەبێت ،وەک ڕاکێشان و بەکارهێنانی مۆکێش،دەتوانن جلوبەرگ لەبەر بکەن بەبێ یارمەتی، توانای نووسینی پیت لەسەر کاغەز، بەکارهێنانی کەوچک و چەتاڵ بە شێوەیەکی سادە – کە هەماهەنگی دەست-چاوی گەشە دەکات.
چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە تەمەنی ٢ بۆ ٤ ساڵیدا گەشە بە تواناکانی بدات:
- چەند پرسیارێکی کراوە بکە کە وەڵامی بەڵێ یان نەخێ ریان نییە، بۆ ئەوەی منداڵەکەت هان بدەیت بیر لە وەڵامەکەی بکاتەوە. لەگەڵ منداڵەکەت قسه بکه لەسەر ئەوەی که له رۆژەکەدا ڕوویداوه . دووبارەی بکەوە و فراوانتری بکە لەسەر ئەوەی منداڵەکەت دەیڵێت بۆ پەرەپێدانی وشەکانی. بۆ نموونە: ”بەڵێ، ئەوە تۆپێکە. تۆپێکی سووری بچووکە.” چەندین یاری مۆسیقی و کەرەستەی هونەری وەک قەڵەم و کاغەز و یاری کردنی بۆ دابین بکە. دەنگی کارەکتەر و ئاماژەکان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ منداڵەکەت زیاتر سەرنجڕاکێشتر بێت. یارمەتی منداڵەکەت بدە لە تەواوکردنی مەتەڵە سادەکان و یاری بیرگە بکات بە بەکارهێنانی فلاشکارد. یاری پۆلێنکردن بکە کە تیایدا یارمەتی منداڵەکەت دەدەیت بۆ پۆلێنکردنی شتەکان بە پێی تایبەتمەندییە جیاوازەکانی. هانی منداڵەکەت بدە هاوڕێەتی بکات. دەرفەتی زۆر بدە بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی چالاک بێت. یارییە چالاکەکان وەک فڕێدانی تۆپێک بەناو بازنەیەکدا زۆر خۆشە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی شارەزایی جەستەیی و هەماهەنگی دەست- چاو.
لەبیرت بێت، لە کاتێکدا نەخشەی گەشەی منداڵ و لیستی پشکنین دەتوانێت بیرۆکەیەکت پێ ببەخشێت لەو شتانەی کە منداڵێکی ئاسایی دەتوانێت بیکات، هەموو منداڵەکان جیاوازن. هەندێک لە منداڵە بچووکەکان لە هەندێک ناوچە خێراتر گەشە دەکەن و لە هەندێکی تردا خاوتر دەبن، و لەوانەیە هەندێک شارەزایی هەبێت کە منداڵەکەت بە گرانی دەزانێت کە فێری بێت. ئەمە بە شێوەیەکی ئاسایی هۆکاری نیگەرانی نییە، بەڵام ئەگەر منداڵەکەت زۆر لە ئاستی شارەزایی چاوەڕوانکراو دوور بێت، پێویستە قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت.