کارامەییە کارلێککەرەکان

کارامەییە کارلێککەرەکان

بە فێربوونی بەکارهێنانی ئاماژە و وشە، دەست دەکەن بە پەیوەندیکردن و کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە شێوازی ئاڵۆزتر.


منداڵان لە ساتەوەختی لەدایکبوونەوە پەرە بە تواناکانی کارلێککردن دەدەن. بە خێرایی دەست دەکەن بە پەیوەندی لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و براکانیان بە چاوپێکەوتن و کارلێککردن لەگەڵ دەنگ و تۆنی دەنگی جیاواز.

لەگەڵ گەشەکردنیان، کارامەییەکانی کارلێککردن و کۆمەڵایەتیشیان بەرز دەبێتەوە. بە فێربوونی بەکارهێنانی ئاماژە و وشە، دەست دەکەن بە پەیوەندیکردن و کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە شێوازی ئاڵۆزتر.

منداڵان فێری کارامەیی نێوان کەسی و کۆمەڵایەتی دەبن لەسەر بنەمای ئەزموونەکانیان – بەو شتانەی کە لە ڕابردوودا کاریان لەسەر کردووە. لەوانەیە کۆرپە بچووکەکان هاوار بکەن و بگرین بۆ ئەوەی دایک و باوکیان بزانن کە برسی بوون. لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان، هاوارکردنیان بۆ خواردن کەمتر دەبێت – کاتێک هەندێک زمانی بنەڕەتی فێردەبێت خواردن داواکردن گونجاوتر دەبێت. بە تێپەڕبوونی کات و مەشقکردن و هاندان، منداڵان فێر دەبن کە قسەکردن بە بەکارهێنانی وشە و ڕستە، لەوانەش وشەی ‘تکایە’، بۆ داوای خواردن ڕەنگە باشترین ڕێگە بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی دەیانەوێت.

لەم تەمەنەدا منداڵە 1 ساڵانەکەت وێنەیەکی زۆر تایبەت لە جیهانی کۆمەڵایەتی خۆی پەرەپێدەدات. ئەو لە ناوەنددایە و لەکاتێکدا پێویستی بە تۆ دەبێت کە لە نزیکەوە بمێنیتەوە، بەڵام زۆر بە پەرۆشی ئەوەیە کە چۆن هەموو شتێکی دەوروبەری لە پەیوەندی لەگەڵ خۆیدا دەگونجێت. ئاگاداری کەسانی دەوروبەریەتی، و بەزەحمەت گرنگی پێدەدەن، بەڵام هێشتا ئاگاداری ئەوە نییە کە چۆن بیردەکەنەوە یان هەست بە چی دەکەن. بۆ ئێستا پێی وایە هەمووان وەک ئەو بیردەکەنەوە. ئەو چالاکییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی کارامەیی کارلێککاری منداڵە 1 ساڵانەکەت

  • ببە بە نمونەی ئەو( ببە پێشەوای ئەو) بە نیشاندانی چۆن دەتوانرێت وشە و گوێگرتن بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی. بۆ نموونە: “دەزانم دەتەوێت دابەزیت و بڕۆن، بەڵام دەبێت دەستم بگریت تا بزانم سەلامەتیت.”
  • هانی منداڵەکەت بدە بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی تری هاوتەمەنی خۆی و یارییەکانی هاوبەش بکات. هەرچەندە ڕەنگە هێشتا چەمکی هاوبەشکردن تێنەگەیشتبێت، بەڵام ئاشنا کردن پێی هەر لە سەرەتاوە یارمەتیدەر دەبێت تا لە داهاتوودا ئاسانتر تێبگات.
  • ستایشی پرۆسەکە بکە و تەنها ئەنجامی ئەو شتە نەبێت کە منداڵەکەت هەوڵی تەواوکردنی دەدات.
  • ،پێکەوە یاری بکەن بە تۆپێک یان “ئەگەر دەتوانیت بمگرە”“peek-a-boo” -بەشداریکردن لە یارییە کارلێککارەکانی وەک

سەیری ڤیدیۆکانمان بکە تایبەت بە کارامەییەکانی کارلێککەری تەمەن١ ساڵ:

سۆزداری

منداڵ لە تەمەنی یەک ساڵیدا دەست دەکات بە ناسینەوەی هەستە جیاوازەکانیان و چۆنیەتی ڕێکخستنیان. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە یارمەتی منداڵە 1 ساڵانەکەت دەدات فێری ناسینەوە و کۆنترۆڵکردنی هەستەکانی بێت.

کۆمەڵایەتی

منداڵ لە تەمەنی 1 ساڵیدا زۆر زیاتر ئاگاداری کەسانی تر و هەستەکانی خۆیان دەبن. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە یارمەتی منداڵە 1 ساڵانەکەت دەدەن پەیوەندی کۆمەڵایەتی پەرە پێبدات.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.