کالسیۆم و ڤیتامین D لە دووگیانیدا

کالسیۆم و ڤیتامین D لە دووگیانیدا

منداڵەکەت ڤیتامین D بە تەنها لە تۆوە وەردەگرێت، بۆیە پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە خۆراکی دەوڵەمەندی کالسیۆم و ڤیتامین D بۆ هەردووکتان دەخۆیت. بزانە ئەو خۆراکانە چین کە ڤیتامین D و کالسیۆمیان تێدایە.


لە ماوەی دووگیانیدا، ڤیتامین D و کالسیۆم بەرپرسن لە لایەنە جیاوازەکانی گەشەی منداڵەکەت. زۆر گرنگە کە بە پێی پێویست لە خۆراکەکەتدا بیخۆیت بۆ تەندروستی خۆت. بزانە کام خۆراک سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئەم خۆراکانە و بۆچی تەواوکەری خۆراکەکەت بە ڤیتامین D لەوانەیە لە وەرزی زستاندا باشبێت.

هەردوو کالسیۆم و ڤیتامین D لە ماوەی دووگیانیدا پێویستە بۆ گەشەی تەندروستی ددان و ئێسکەکانی منداڵەکەت. هەروەها کالسیۆم پێویستە بۆ دڵێکی تەندروست و دەمار و ماسولکەکان و یارمەتی گەشەی لێدانی دڵ و پرۆسەی مەینی خوێن دەدات. پێویستە رۆژانە ٧٠٠ میلیگرام کالسیۆم وەربگریت

ڤیتامین D مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە و شەکرە و نەخۆشی ئیسکەلەرۆسیس کەم دەکاتەوە و یارمەتی جەستەت دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن. کەمی ڤیتامین D لەوانەیە ببێتە هۆی ئێسکە نەرمە کە دەبنە هۆی شکان یان شێواوی لە ئێسک. وبەبێ ڤیتامین D جەستەت ناتوانێت ئاستی کالسیۆم بەڕێوە ببات، کە وایان لێدەکات هەردووکیان بە یەکسانی گرنگ بن لە ماوەی دووگیانیدا.

بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕێکی پێویست لە ڤیتامین D وەردەگریت، دەتوانیت ڕۆژانە بە بە شێوەی دەرمان ٠.٠١ملیگرام (10 مایکرۆگرام). لەوانەیە فرەڤیتامینی پێش منداڵبوون ئەمە لەخۆبگرێت.

سەرچاوەی کالسیۆم

کالسیۆم بەزۆری لە بەرهەمە شیرییەکاندا دەدۆزرێتەوە وەک شیری مانگا، ماست و پەنیر. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرێک لە بەرهەمەکانی سۆیا و شیری برنج ئێستا کالسیۆمیان تێدا زیاد کردووە.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D

زۆربەی ڤیتامین D لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆرەوە دێت، تیشکەکان دەبنە هۆی ئەوەی خانەکانی پێست ڤیتامین D بەرهەم بهێنن. بەکارهێنانی دەرمانی تەواوکەر هەموو ڕۆژێک و لەخۆگرتنی زۆرێک لە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین D لە خۆراکەکەتدا دڵنیات دەکاتەوە لەوەی کە ڤیتامین D بە پێی پێویست دەست دەکەوێت تەنانەت لە مانگی زستاندا.
سەرچاوە باشەکان بریتین لە:

  • ماسی چەور وەک ماسی سەلەمۆن و ماکێرێل و ساردینەکان (دوو جار لە هەفتەیەکدا بە لایەنی زۆری)
  • خۆراکی بەهێزکراوی ڤیتامین D وەک مارگارین و دانەوێڵەی بەیانیان
  • گۆشتی سوور و زەردێنەی هێلکە – ئەمانە هەندێک ڤیتامین D دابین دەکەن – بەڵام دڵنیابە لەوەی کە بە تەواوی کوڵاون

ئەگەر هەر نیگەرانییەکت هەیە دەربارەی خۆراکی دووگیانیت، پەیوەندی بە تیمی خزمەتگوزاریمان بکە:

009647723342222
لە نێوان کاتژمێر ۹ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە لە شەممە تا پێنجشەممە.