تەواوکەری ڤیتامینەکانی دووگیانی

تەواوکەری ڤیتامینەکانی دووگیانی

لە ماوەی دووگیانیدا، هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ خواردنێکی هاوسەنگی تەندروست. بەڵام بیرۆکەیەکی باشە کە ڤیتامینە پێویستەکان زیاد بکەیت بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ بۆشاییەک لە خۆراکەکەتدا نییە. بزانە ڤیتامینەکان بە چ شێوەیەک گرنگن و بە چ بڕێک.


بە شێوەیەکی نموونەیی، پێویستە خۆراک سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانت دابین بکات، بەڵام هەندێک تەواوکەر هەن کە پێشنیارکراون لە دووگیانیدا؛ ترشی فۆلیک و ڤیتامین D. تەواوکەرەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ئەگەر زەحمەت بێت بۆ هێشتنەوەی خۆراک بەهۆی نەخۆشی بەیانی. دواتر یارمەتیت دەدات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خۆراکی پێویست وەردەگریت. هەمیشە دڵنیابە لەوەی کە دووگیانی سەلامەتە

تەواوکەری ڤیتامینەکانی پێش لەدایکبوون

ئەگەر ڤیتامینی تاکەکەسیت هەیە، ئەمانەی خوارەوە گرنگن:

ترشی فۆلیک بۆ ڕێگریکردن لە کەموکوڕییەکانی بۆری دەمار وەک spina bifida. ئامۆژگاریت دەکرێت کە ڕۆژانە ٤۰۰ مایکرۆگرام لە ترشی فۆلیک وەربگریت لە سکپڕییەوە تا هەفتەی ۱۲ی دووگیانی

ڤیتامین D پێویستە بۆ گەشەی ئێسکی تەندروست و پێویستە هەموو ڕۆژێک ۱۰ مایکرۆگرام زیاد بکرێت بە درێژایی دووگیانی و لەکاتی شیرداندا،

هەڵبژاردنی تەواوکەری پێش لەدایکبوون

هەروەها زیادکراوەکانی پێش منداڵبوون بەردەستن کە بۆ ئەو ئافرەتانە دیزاین کراوە کە هەوڵ دەدەن سکپڕ بن یان دووگیان بن. ئەوە گرنگە کە دانەیەک هەڵبژێریت کە بەتایبەتی بۆ دووگیانی یان سکپڕی دیزاین کراوە، چونکە هاوسەنگییەکی گونجاوت دەداتێ لەو خۆراکانەی پێشنیارکراون بەبێ ئەوەی زیان بە تۆ یان منداڵەکەت بگەیەنن. لەوانەیە فرەڤیتامینێکی ئاسایی ڕێژەیەکی بەرزی ئەو ڤیتامینانەی تێدابێت کە پێویستە خۆت لێی بە دووربگریت، وەک ڤیتامین A.

جگە لە ترشی فۆلیک و ڤیتامین D، تەواوکەری دووگیانی بە شێوەیەکی ئاسایی ڤیتامین C و E و هەندێک ڤیتامین B وەک B6 و B12 و زینک و ئاسن و کالسیۆم و یۆد و سێلینیۆمی تێدایە. ئەگەر دڵنیا نەبوویت دەربارەی تەواوکەرێک، ئەوا پرسیار لە پسپۆڕانی تەندروستی بکە بۆ ئامۆژگاری پێش بەکارهێنانی.

هەروەها لەوانەیە پێویستت بە ڤیتامین B12 هەبێت ئەگەر گۆشتخۆر نیت یان تەنها بەرهەمی ڕووەکی دەخۆیت ، بەڵام قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە بۆ زانیاری زیاتر.

ئەگەر هەر نیگەرانییەکت هەیە دەربارەی خۆراکی دووگیانیت، بۆچی پەیوەندی بە تیمی چاودێریمان ناکەیت:

009647723342222 لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.