ئایا خواردنەکانی کاتی دووگیانیی بڕێکی پێویست لە LCPs تێدایە؟ LCP ترشە چەورییەکانی زنجیرەی درێژن، یان چەورییەکانی وەک ئۆمیگا ۳ و ئۆمیگا ٦ کە گرنگن بۆ تەندروستی تۆ و منداڵەکەت. بزانە چۆن دەتوانیت لە ژەمە خۆراکەکانی ڕۆژانەتدا بیانخۆیت
ئێمە هەڵبژاردەیەکمان کۆکردەوە لە چێشتلێنان کە هەموویان دەوڵەمەندن بە LCPs – زنجیرەیەکی درێژی ترشە چەورییە فرەناتێرەکانن – کە وایان لێدەکات بەسوود بن ئەگەر چاوەڕوانی شیردانی دایک بکە .LCPs . زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی منداڵەکەت، و ئەم ڕێنماییانە ڕێگەت پێدەدات کە خواردنێکی خۆش دروست بکەیت کە چێژی لێوەدەبینیت و منداڵەکەت سوودمەند دەبێت لێی.
بە لەخۆگرتنی زۆرێک لە LCP لە خۆراکەکەتدا، منداڵەکەت ڕاستەوخۆ سوودمەند دەبێت، هەروەک ئەو خۆراکەی پێشکەشی دەکەیت لە ڕێگەی وێڵاشەوە بۆ ئەوان دەگوازرێتەوە، پاشان لە ڕێگەی شیری دایکەوە دوای لەدایکبوون.
توێژینەوەکان دەریخستووە کە دوو جۆری LCP بەتایبەتی AA و DHA لە شیری دایکدا دەدۆزرێنەوە و گرنگن بۆ گەشەی مێشک و چاو و کۆئەندامی دەمار. بەکارهێنانی LCP ی زیاتر لە ماوەی دووگیانی و لە کاتی شیردانی دایکدا پەیوەندی هەیە بە سوود وەرگرتن لە گەشەی منداڵ و هاندانی گەشەی بینایی و مێشک و هەروەها توانای جووڵەی باشتر.
بە پێی ئەو خواردنانەی دەیخۆیت، LCPs لە هێلکە و ماسی و گۆشتدا دەدۆزرێتەوە. ماسی، بەتایبەتی ماسی چەور وەک ماسی دەریایی، ساردین، تونا و سالمۆن، سەرچاوەیەکی باشن بۆ هەردوو AA و DHA، لە کاتێکدا گۆشتی سوور و هێلکە دەوڵەمەندن بە AA . هەروەها جەستە دەتوانێت LCP لە ترشە چەورییە بنەڕەتییەکان دروست بکات کە لە گەڵای سەوز و ڕۆنی سەوزە و تۆودا دەدۆزرێنەوە، بەڵام ئەم پرۆسەیە هەمیشە کارا نییە بەتایبەتی لە ساوای بچووکدا.
LCPs بە تایبەتی گرنگە لە سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا، چونکە ئەمە ئەو کاتەیە کە مێشکی منداڵەکەت دەست دەکات بە گەشەکردن. توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ڕێژەیەکی زۆر لە LCPs لە ماوەی دووگیانیدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی منداڵبوونی پێشوەختە و لەوانەیە پەیوەندی هەبێت بە باشترکردنی گەشەی بینین و مێشک لە منداڵیدا.
منداڵەکەت پێویستی بە دابینکردنی بەردەوام هەیە لە LCPs لە کاتی لەدایکبوونەوە لە ڕێگەی شیری دایکەوە چونکە مێشک و چاو و کۆئەندامی دەمار هێشتا بە خێرایی گەشە دەکەن بۆیە دڵنیابە لەوەی کە بەردەوام دەبیت لە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە LCPs لە کاتێکدا شیری دایک باشترینە، ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک بێت شیری ساوا ی قوتوو دەدەیت دڵنیابە کە ئەو شیرە هەڵدەبژێریت کە بۆ ساوایانە و پێکهاتووە لە LCPs, AA و DHA.
کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی
تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.