کەلوپەلی بوتڵی شیر

کەلوپەلی بوتڵی شیر

ئایا بیر لە شيردانی بوتڵ دەکەیتەوە و پرسیار دەکەیت چۆن دەست پێ بکەیت؟ ئەمانەی خوارەوە ڕێنماییی بەسوودە لەسەر ئەوەی کە چی پێویستە هەبێت و ئامێرە یارمەتیدەرەکانی تر چییە، بۆ ئەوەی ئامادە بیت بۆ پێدانی خواردنی منداڵەکەت.


ئەگەر یەکەم جارتە بۆ بەکارهێنانی بوتلی شير ، له وانەیه بپرسی لە کوێ ده ست پێ بکیت. لیستی ئەو ئامێرانەی کە لەم بابەتدا هەیە بەسوودن. بەڵام لەگەڵ چەندین بوتڵی شێوە جیاواز لە بازاڕدا، لەوانەیە پرسیار بکەیت چ جۆرە بوتڵێک بکڕیت. باشترین ڕێگا بۆ هەڵبژاردنی کەرەستەی شير ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوەدا بڕۆیت کە منداڵەکەت حەزی لێیەتی. لە کاتێکدا کە پێویستە ئامێرەکانی پاککردنەوە هەڵبژێردرێن لەسەر بنەمای ئەوەی کامە باشترینە بۆت.

لێرەدا دەتوانیت دەربارەی مەودایەکی فراوان لە ئامێرەکانی مەمە و ئامێرەکانی پاککردنەوە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە پێتوایە کامە بە باشترین شێوە لەگەڵ خۆت و منداڵەکەت دەگونجێت. هەروەها ئێمە لیستێکی زۆر بەسوودمان داناوە بۆ ئەوەی بتوانیت بە باشی ئامادە بیت.

پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت، پێویستە ئەم کەلوپەلانەی خوارەوە بکڕیت بۆ شیردانی مەمە:

  • شەش بوتڵی بچووکی منداڵان، زۆربەی منداڵەکان ڕۆژانە شەش جار خۆراک دەخۆن، بۆیە ئەوە دڵنیات دەکاتەوە کە هەمیشە بوتڵی پێویستت هەیە بۆ ئەوەی بەکاریبێنیت.
  • لانی کەم شەش سەری بوتڵی شیر
  • کەرەستەی پاککردنەوە
  • فڵچەی پاککردنەوەی مەمە
  • بژاردەی شیری ساوا

مەمەی منداڵ

مەمەی منداڵ بە دوو قەبارە دێت:

  • بوتڵی بچوکی ١٢٠ ملم/٤ ئۆنس، ئەمانە نموونەیین بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو.
  • بوتڵی گەورەی ٢٢٥ ملم/٨ ئۆنس گونجاوە بۆ منداڵی گەورەتر

لە سێ پانتاییدا بەردەستە:

  • ملی گەورە – کە ئاسانترە بۆ پاککردنەوە
  • ملی تەسک-

هەندێک لە بوتڵی مل فراوان بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە منداڵەکەت بکات لە مژینی هەوایەکی زۆر کە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی. یەکێک لە سوودەکانی ملی فراوان ئەوەیە کە پاکترن لەکاتی پڕکردنی شیرو ئاسانترە بۆ پاککردنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە بۆ بوتڵە ملە ئاساییەکانی قەبارەی سەرەکانی باشتر بدۆزیتەوە و باشتر جێگای پاککەرەوەدەبێتەوە. هەروەها بوتڵە تەسکەکان دەتوانن ئاسانکاری بکەن بۆ منداڵەکەت بۆ فێربوونی خۆراکی خۆی چونکە ئاسانترە بۆ گرتن. کاتێک بوتڵی منداڵەکەت هەڵدەبژێریت، ئبەو شێوەیەیە کە خۆت و منداڵەکەت حەزیان لێیە.

بوتڵی دژە-کۆلیک

بە شێوەیەکی گشتی وا بیر دەکرێتەوە کە کۆلیک بەهۆی ئەوەوە دروست دەبێت کە منداڵ لە کاتی خواردندا هەوایەکی زۆر قووتدەدات. هەندێک بوتڵی منداڵان و سەرەکەیان بە تایبەتی دیزاین کراوە بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو هەوایەی کە منداڵان قووتیدەدەن. ئەگەر منداڵەکەت نیشانەکانی کۆلیک نیشان بدات، وەک ئەوەی کە لە دوای خۆراک و هەبوونی گازدا دەردەکەوێت، لەوانەیە شایەنی ئەوە بێت کە یەکێک لەم بوتڵانە تاقی بکەیتەوە کە باوەڕ دەکرێت یارمەتیدەر بێت.

پاککەرەوەکان

سیستەمی بەرگری منداڵەکەت هێشتا پێنەگەیشتووە، بەتایبەتی ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی لە خوار شەش مانگەوە بێت. بۆیە پاککردنەوەی کەرەستەکانی خۆراک بۆ کوشتنی هەر بەکتریایەکی زیانبەخش زۆر گرنگە. پێش ئەوەی پاکیان بکەیتەوە، دڵنیابە لەوەی کە بوتڵەکان و سەرەکانیان بە تەواوی بە ئاو و سابوونی گەرم پاک دەکەیتەوە و بە فڵچەی پاککردنەوەی بوتڵەکان دەیانشۆیت (هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی ئامێری قاپ شوشتنەوە بیانشۆیت).

دوای ئەوەی ئەم کارە ئەنجام دەدرێت، سێ ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی کەرەستەی خواردنی منداڵەکەت پاک بکەیتەوە:

  • کوڵاندن
  • پاککردنەوەی هەڵم – بەکارهێنانی ئامێری هەڵمی کارەبایی یان پاککەرەوەی مایکرۆوەیڤ
  • پاککەرەوەی ئاوی سارد

سەری بوتڵ

سەری بوتڵ بە هەموو جۆرە شێوە و قەبارە و ماددەیەک دێت. جۆری گونجاو بۆ خۆت و منداڵەکەت پشت دەبەستێت بەوەی کە چ شیرێک بەکاردەهێنیت و منداڵەکەت چی پەسەند دەکات. بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو، باشتر وایە بە سەرەبوتڵێکی ڕۆیشتنی هێواش دەست پێ بکەیت، دواتر لەگەڵ گەورەبوون و توانای منداڵەکەت دەتوانی هی خێراتر بەکاربهێنیت.

ئەگەر منداڵەکەت کۆکەی هات یا شیر لە دەمیەوە هات مانای ئەوەیە کە سەری بوتڵەکە خێرا شیری لێ دێت، بۆیە دانەیەکی هێواشتر بەکاربهێنە. لەبیرت بێت کە زوو زوو سەری بوتڵەکان بگۆڕیت چونکە زوو زوو خراپدەبن لەگەڵ هەڵبژاردنی قابارەی گونجاو بۆ منداڵەکەت.

زیانیاری بەسوودی تر

ئەم زیانیاریە بەسوودانە دەتوانن ژیانت ئاسانتر بکەن

  • کتریێکی ئاو کوڵاندنی خێرا
  • قوماشی موسلین بۆ پاککردنەوەی هەر رژانێک
  • بەروانکە

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی خواردن بە ڕێگەی بوتڵ پەیوەندی بکە بە تیمی خزمەتگوزاریەکەمان:
009647723342222
لە نێوان کاتژمێر ۹ی بەیانی تا ٦ ی ئێوارە لە شەممە تا پێنجشەممە

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.