چارەسەری گەڕانەوەی خۆراک لە منداڵ

چارەسەری گەڕانەوەی خۆراک لە منداڵ


ئایا منداڵەکەت بە بەردەوامی شیر دەرژێتەوە دوای خواردن؟ ئەمە پێی دەوترێت گەرانەوە دواوەی خۆراک. بزانە هۆکاری گەڕانەوەی خۆراک لە منداڵاندا چییە و دەتوانیت چ هەنگاوێک بنێیت بۆ ڕێگریکردن لە خوارەوە.


رشانەوەی کەمێک شیر لەدوای خواردن زۆر باوە لە ساویاندا، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام ڕووبدات، لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کە منداڵەکەت حالەتی گەڕانەوەی خۆراکی هەیە. گەڕانەوەی خۆراک لە منداڵ ڕوودەدات لەبەرئەوەی ئەو زمانەی کە ڕێگری لە خواردن دەکات لە گەڕانەوە بۆ سەرەوە زۆر لاوازە لە منداڵە بچووکەکاندا، و لەوانەیە مانای ئەوە بێت کە منداڵەکەت ناتوانێت بە پێی پێویست خواردن قووتبدات و ناتوانێت ماددەی خۆراکی پێویست وەربگرێت. زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی کە چۆن بزانیت کە منداڵەکەت گەرانەوە بۆ دواوەی هەیە و چۆن دەتوانیت یارمەتی بدەیت.

زۆر ئاساییە کاتێک منداڵەکەت تووشی گەرانەوەی شیر دەبێت. بەڵام هەندێکجار منداڵەکەت کەمێک شیر دەباتەوە دوای خواردن، زۆر باوە. بەڵام هەندێکجار لەوانەیە بەشێوەکی نائاسایی و دووبارە ڕووبدات کە دەکرێت نیشانە بێت بۆ دیاردەی گەرانەوە دواوەی خۆراک. هەرچەندە نزیکەی نیوەی منداڵە بچووکەکان ئەزموونی ئەم دیاردەیە دەکەن ، بەڵام دوای ۱۰ مانگ ئەم ژمارەیە دادەبەزێت بۆ نزیکەی یەک لە ۲۰ منداڵ.

لەبیرت بێت کە هەردوو کە هێنانەوەی شیر و گەڕانەوەی خۆراک بۆ دواوە جیاوازن لە ڕشانەوەی ئاسایی. لە کاتێکدا کە ڕوودانی ڕشانەوە بە هۆی هێزێکەوە ڕوودەدات، ڕشانەوەی شیر بە شەوەیەکی خۆنەویست ڕوودەدات و پێویستی بە هەوڵ و هێز نییە.

هۆکاری گەڕانەوەی خۆراک بۆ دواوە لە منداڵ چییە؟

لە بەشی خوارەوەی سورێنچک یان( LES ) کە بریتییە لەو ماسولکەیەی کە وەک دەمەوانەیەک کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی خواردن لە گەدەمانەوە بۆ ناو سورێنچک. منداڵان کە لە دایک دەبن بەشی خوارەوەی سورێنچکیان لاوازە، بۆیە کەمتر توانای ئەوەیان هەیە خۆراکەکانیان لە منداڵی گەورەتر یان گەورەکان قووتبدەن. لە ماوەی ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵێکدا، ئەم میکانیزمەی دەمەوانەی سورێنچک بەرە بەرە بەهێزتر دەبێت کاتێک گەشە دەکات، بەم شێوەیە ڕوودانی گەڕانەوەی خۆراک کەم دەکاتەوە.

چی بکرێت ئەگەر بێتوو منداڵەکەت دیاردەی گەڕانەوەی خۆراکی هەبێت

ئەو منداڵانەی کە حالەتی گەڕانەوەی سكیان هەیە لەوانەیە شیر دووبارە بهێننەوە دوای خواردن و تووشی ناڕەحەتییەکی بچووک دەبن لە سورێنچکیان کە دەتوانێت وایان لێبکات کەمێک کۆکە بکەن. هەتا ئەو کاتەی منداڵەکەت تەندروست بێت، گەڕانەوەی خۆراک دەگمەنە. هێشتنەوەی دەستەسڕێک لەلای خۆت یارمەتیدەر دەبێت لە هێشتنەوەی ڕوودانی ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکی پاکوخاوێنتر.

خواردنی منداڵەکەت بە شێوەی هەستانەوە باشترە و هەروەها بەشێوەیەکی کەم و بەردەوام خواردن پێده، ڕوودانی ئەو دیاردەیە کەمتر دەکاتەوە.

لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکە ئەگەر:

  • گەڕانەوەی خۆراک بە بەردەوامی ڕوودەدات بەتایبەتی زیاتر لە پێنج جار لە ڕۆژێکدا
  • منداڵەکەت زۆر دەگریێ دوای نان خواردن
  • ڕشانەوەی بەردەوام
  • کۆکەی بەردەوام
  • ئەوان بە تەواوی هەستەكى باشيان نييه و مرتاح نين

ئەگەر حەز دەکەیت پرسیارێک بکەیت دەربارەی خواردنی منداڵەکەت، تیمی خزمەتگوزاریمان بەردەستە لە:
009647723342222 لە نێوان کاتژمێر ۹ی بەیانی تا ٦ ی ئێوارە لە شەممە تا پێنجشەممە.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.