خۆپاراستن لە هەستیاری

خۆپاراستن لە هەستیاری

نزیکەی یەک لەسەر سێی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا لە مەترسی تووشبوون بە هەستیاریدان، کە لەوانەيە لەنێوان ئاستی ئاسایی بۆ ئاستی مەترسیدار بێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت هەندێک ڕێوشوێن بگریتەبەر بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردنی هەستیاری لە منداڵاندا، ئەگەر بە تەواوی خۆیان لێ بەدوور نەگرن. بۆ زانیاری زیاتر بخوێنەوە.


خۆپاراستن لە هەستیاری لە ماوەی دووگیانیدا:

یەکەم: ئێمە هیوای منداڵبوونێکی سەلامەتتان بۆ دەخوازین و پێتان دەڵێین کە باشتر وایە تەنها شیر بە منداڵەکەت بدەیت بۆ شەش مانگی یەکەمی ژیانی بۆ ئەوەی لە هەر مەترسییەکی هەستیاری بیپارێزیت. بە شێوەیەکی گشتی، یەک لەسەر سێی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا لە مەترسی تووشبوون بە هەستیاریدان، بەڵام دڵنیابە کە ئەم مەترسییە دەتوانرێت کەم بکرێتەوە.

ئەگەر تۆ یان هاوسەرەکەت هەستیاریت هەیە لە هەردوو لای خێزانەکە، ئەوە گرنگە کە لەگەڵ پزیشکی منداڵەکەت گفتوگۆی لەسەر بکەیت پێش ئەوەی هیچ خۆراکێکی پێ ئاشنابکەیت ( بۆ نزیکەی ٤-٦ مانگ) یان شیر بدەیت بە منداڵەکەت جگە لە شیری دایک. پزیشکی منداڵان دەتوانێت ڕێنماییت بکات لەسەر باشترین تێکەڵەی خۆراکی بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە ڕێگریکردن لە هەر هەستیارییەک کە لەوانەیە منداڵەکەت تووشی ببێت.

ڕێگریکردن لە هەستیاری لە ڕێگەی شیردانی دایک (٦-٠ مانگ):

ئەگەر تۆ مێژووی خێزانی بە هەستیاریت هەیە، ئێمە هانت دەدەین بەردەوام بیت لە پێدانی شیری دایک بە کۆرپەکەت بۆ شەش مانگی یەکەمی تەمەنی، چونکە ئەمە لەوانەیە مەترسی پەرەسەندنی هەستیاری منداڵەکەت کەم بکاتەوە. شیری دایک دژەتەن و ترشی چەوری ئۆمێگا ۳ی تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی سیستەمی بەرگری منداڵدا. هەروەها پریبایۆتیکی تێدایە بۆ بەرزکردنەوەی هاوسەنگی بەکتریای سوودبەخش لە ڕیخۆڵەی منداڵەکەدا کە بۆ سیستەمێکی بەرگری تەندروست پێویستە و یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی هەستیاری.

ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین کە بە وریاییەوە چاودێری منداڵەکەت بکەیت بۆ هەر کاردانەوەیەک دوای خواردن بەتایبەتی ئەگەر ئەو خۆراکانە بخۆیت وەک بەرهەمە شیرەمەنیەکان (بۆ نموونە شیر، ماست یان پەنیر) یان هەر خۆراکێکی تر کە بێزارت بکات. پرسیار لە پزیشکەکەت بکە دەربارەی ئەو جۆرە خۆراکانەی کە لەوانەیە پێویست بکات خۆت لێ بەدووربگریت لە کاتی شیردانیدا بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە منداڵەکەت ئاسوودەیە دوای خواردن.

هەندێک نیشانەی باوی هەستیاری هەیە کە لەوانەیە دەرکەوێت. ئەگەر منداڵەکەت هەستیاری هەبێت بۆ هەر یەکێک لەو خۆراکانەی کە خواردت، لەوانەیە ڕاستەوخۆ یان چەند کاتژمێرێک دوای شیرپێدانی ببینرێت. نیشانەکانی وەک گریانێکی توند بەهۆی ئازاری ڕیخۆڵە، ناڕەحەتی گەدە، هەوکردنی پێست وەک سووربونەوە، ڕشانەوە، یان سکچوونی توند هەموو نیشانەیە بۆ ئەوەی ئاگاداری بیت و پێویستە لای پزیشک پشتڕاست بکرێتەوە.

ئەگەر منداڵەکەت هەر نیشانەیەکی هەستیاری نیشان دا، ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین کە پەیوەندی بکەیت بە پزیشکی منداڵانەوە بۆ چارەسەری گونجاو. وا باشترە کە تێنووسێکت هەبێت بۆ نووسینی هەموو ئەو خۆراکانەی کە دەیانخۆیت لەگەڵ نیشانەکانی منداڵەکەتدا، دەکرێت ڕێگایەکی باش بێت بۆ دیاریکردنی ئەو خۆراکانەی کە منداڵەکەت لەوانەیە پێی هەستیار بێت.

لە کۆتاییدا، ئەگەر منداڵەکەت نیشانەکانی دەربکەوێت یان نا لە کاتی شیرپێدانی، گرنگە کە داوا لە پزیشکی منداڵان بکەیت پێش ئەوەی هیچ خۆراکێکی تر پێشکەش بکەیت جگە لە شیری دایک بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە ڕێگریکردن لە هەستیاری.

خۆپاراستن لە هەستیاری لە کاتی پێدانی کۆمەڵەی خۆراکی نوێ (٦+ مانگ):

ئەگەر تۆ یان هاوسەرەکەت هەستیارتان هەیە، ئامۆژگاریت دەکەین کە خۆراکە شیرەمەنیەکانی وەک (ماست، پەنیر، شیر) فەرامۆشبکەیت. بۆ ئەوەی دڵنیبیتەوە لەوەی کە بەرهەمێک شیری مانگای تێدانەبێت وا پێویستە کە سەیری زانیاری خۆراکی بەرهەمەکان بکەیت.

بۆ قەرەبووکردنەوە، منداڵەکەت پێویستە سەرچاوەی خۆراکی بێ-شیرەمەنی دەوڵەمەند بە کالسیۆم و ڤیتامین D بخوات وەک سەوزەی سپێناخ، برۆکلی و سپێنەی هێلکە، دانەوێڵەی بەهێزکراوی کالسیۆم و ڤیتامینD ، برنج و دەرکەوتن لەبەر تیشکی خۆر کە زۆر بەهێزنەبێت لەکاتی بەیانیان.

هەروەها بۆ تۆ، لەبەر ئەوەی شیر دەدەیت، شیری دایک هێشتا باشترین سەرچاوەی خۆراکە بۆ منداڵەکەت، بۆیە لەوانەیە بتەوێت بەرهەمی شیرەمەنی لە خۆراکەکەت نەهێڵیت، چونکە ئەو پرۆتینی شیرەی کە دەبێتە هۆی هەستیاری دەتوانێت لە شیری دایکدا بپەڕێتەوە بۆ منداڵەکەت. هەروەها لەوانەیە بتەوێت ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و ڤیتامین D وەک سەوزە و سپێناخ، کاهوو،برۆکلی، بادەم، ماسی (ساردین)، شەربەتی پڕتەقاڵ، رۆنی جگەری ماسی، ماسی دەریا، ماسی تونا، ماسی سەلەمۆن ، خواردنی بەهێزکراوی ڤیتامین D و بەرکەوتن بە تیشکی خۆر کاتێک خۆر زۆر بەهێز نییە.

هەمیشە ڕاوێژ و بەدواداچوون بکە لەگەڵ پسپۆڕی چاودێری تەندروستیت بۆ ڕاوێژی بەردەوام. ئێمە لێرەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە لەوانەیە هەتبێت. پەیوەندی بکە بە هێڵی چاودێری ئامۆژگاری ئەپتا-ئامۆژگاری بۆ زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە لەسەر careline@apta-advice.com یان لە ڕێگەی WhatsApp

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.