مێکوتە

مێکوتە

دڕکە مێکوتە نەخۆشییەکی باو و گوازراوەی منداڵییە کە بە نیشانەکانی بریتین لە سووربوونەوەی پێست، تا، سەرئێشە یان ئازاری سک. زانیاری زیاتر دەربارەی ڤایرۆسەکە بزانە،لەوەی کە چۆن ڕێگری لێ بکەیت و چۆن چارەسەری بکەیت..


دڕکە مێکوتە نەخۆشییەکی باوی منداڵییە و لەوانەیە کاریگەری لەسەر منداڵەکەت هەبێت. بە شێوەیەکی ئاسایی دەردەکەوێت وەک برینێکی سووری بچووک کە لەسەر پێستی سەر، ڕووخسار یان لەش دەبینرێت. ئەمانە بەخێرایی دەگۆڕدرێن بۆ پفکەیەک پڕ لە شلەیەکی ڕوون کە دواتر دەتەقن و توێکڵی قاوەیی وشک بەجێدەهێڵن. شەپۆلەکانی ئەم پفکانە دەردەکەون کاتێک دڕکە مێکوتە بەرەو پێش دەچێت و بارودۆخەکە لەسەر تەواوی جەستەیان دەبینرێت. بە شێوەیەکی گشتی پێنج بۆ دە ڕۆژ دەخایەنێت و لەوانەیە تا، سەرئێشە یان ئازاری سکی لەگەڵ بێت. هەروەها لەوانەیە منداڵەکەت ناڕەحەت بێت و ئارەزووی خواردنی لەدەست بدات. بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی دەربکەوێت، لەوانەیە کۆکە یان ئاوی لووتیان هەبێت.

چۆن منداڵەکەم تووشی دڕکە مێکوتە دەبێت ؟

ڤایرۆسی ”ڤاریسیلا زۆستەر” بەرپرسیارە لە ڤایرۆسی دڕکە مێکوتە و زۆر بە ئاسانی لە کەسێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر. ئەگەر منداڵەکەت ڤاکسینی دژە دڕکە مێکوتەی
وەرنەگرتبێت، ئەوا ئەگەری زۆرە تووشی ئەم حاڵەتە ببێت ئەگەر تووشی کەسێکی تووشبوو هات. ئەو کەسانەی کە کێشەی دڕکە مێکوتەیان هەیە دەتوانن ڤایرۆسەکە بڵاو بکەنەوە لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسێکی تر یان بە کۆکە، پژمین یان هەناسەدان. کاتێک منداڵەکەت تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، بە شێوەیەکی ئاسایی١٤ بۆ ١٦ ڕۆژی دەوێت بۆ دەرکەوتنی پفکە ، هەرچەندە دەکرێت لە نێوان ۱۰ بۆ ۲۱ ڕۆژیشدا دەربکەوێت.

دڕکە مێکوتە مەترسیدارە؟

بە شێوەیەکی ئاسایی، بۆ منداڵێکی تەندروست، دڕکە مێکوتە بەبێ هیچ کێشەیەکی گەورە تێدەپەڕێت. بە دەگمەن، دەتوانێت گەشە بکات بۆ ئاڵۆزییەکی گەورەتر، وەک هەوکردنی پێست (کاتێک بەکتریا دەچێتە ناو پفکە بەرکەوتووەکان) ، یان هەوکردنی سییەکان یان مێشک. لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە بۆ منداڵەکەت ئەگەر سیستەمی بەرگری لاوازی هەبێت بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنی وەک خوێنبەربوون، یان لە بەکارهێنانی ژەمێکی بەرزی ستێرۆید بۆ نەخۆشییە پزیشکیەکانی وەک ڕەبۆ. ئەگەر سیستەمی بەرگری منداڵەکەت تێکچوو، پێویستە پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت لە یەکەم نیشانەی دڕکە مێکوتە یان ئەگەر نیگەرانیت لەوەی کە لە کەسێکی توشبوو، تووشی نەخۆشییەکە بووە. ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی دڕکە مێکوتە دەبن زۆرجار لە منداڵانی ساوا نەخۆشترن و ئەم حاڵەتە مەترسییەکی تایبەتی هەیە بۆ ئافرەتانی دووگیان.

ئایا هیچ ڕێگایەک هەیە بۆ ڕێگریکردن لە دڕکە مێکوتە ؟

لە ساڵی ۱۹۹٥ەوە ڤاکسینی دژە دڕکە مێکوتە بەردەستبوو و پێشنیار دەکرێت منداڵان دوو ژەم لەو ڤاکسینە وەربگرن. یه که میان له ته مه نی ١٢ بۆ ١٥ مانگ و دووه میان له تەمەنی ٤ بۆ ٦ ساڵ. ڤاکسینەکە کاریگەرییەکی لاوەکی کەم لەسەر منداڵانی تەندروست دروست دەکات و ڕێگری دەکات زیاتر لە ٩٥٪ تووشبوون بە دڕکە مێکوتە. ڤاکسین بۆ هەموو منداڵێکی ساوا پێشنیار ناکرێت، بەتایبەتی ئەگەر هەندێک هەستیاری یان هەر نەخۆشییەکیان هەبێت کە کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگرییان هەبێت. قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە (ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە) بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا کوتانی منداڵەکەت بیرۆکەیەکی باشە یان نا.

چۆن مامەڵە لەگەڵ دڕکە مێکوتە بکەم؟

پێویستە منداڵەکەت لە ماڵەوە بهێڵیتەوە و خۆت بەدووربگریت لەوەی لەگەڵ منداڵ و گەورەکان تێکەڵیان بکەیت، بەتایبەتی ئافرەتانی دووگیان. ئەمەش کاتیان دەداتێ بۆ چاکبوونەوە و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی تر. پێویستە لەگەڵ کەسانی دیکە لە پەیوەندیدا نەمێننەوە هەتا ئەو کاتەی کە بڵاوبوونەوەکەیان تەواو دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. بەداخەوە ئەو منداڵانەی کە کێشەی دڕکە مێکوتە یان هەیە زۆرترین ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەیان هەیە لە ڕۆژێکدا یان دوو ڕۆژ پێش ئەوەی هەوکردنەکە دەرکەوێت، زۆرجار پێش ئەوەی دایک و باوکان بزانن کە نەخۆشن. کەمکردنەوەی ئازارەکانی منداڵەکەت یەکێکە لە باشترین شتەکان کە دەتوانیت بیکەیت ، بە دابینکردنی گەرماوێکی سارد لەگەڵ کرێمی ئیمۆلیت. هێشتنەوەی نینۆکەکانی منداڵەکەت بە کورتی یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە زیانپێگەیشتنی پێست، کە دەتوانێت پرۆسەی چاکبوونەوە خاو بکاتەوە و برینەکان بەجێبهێڵێت. هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی پێست، وەک ئیمپیتیگۆ. هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ ئامادەکردنی دژە هیستامینی منداڵان کەم بکرێتەوە (دووبارە پرسیار لە پزیشکەکەت بکە بۆ ئەمە).

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.