Interactive Skills

Interactive Skills

بە فێربوونی بەکارهێنانی ئاماژە و وشە، دەست دەکەن بە پەیوەندیکردن و کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە شێوازی ئاڵۆزتر.


منداڵان لە ساتەوەختی لەدایکبوونەوە پەرە بە تواناکانی کارلێککردن دەدەن. بە خێرایی دەست دەکەن بە پەیوەندی لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و براکانیان بە چاوپێکەوتن و کارلێککردن لەگەڵ دەنگ و تۆنی دەنگی جیاواز.

لەگەڵ گەشەکردنیان، کارامەییەکانی کارلێککردن و کۆمەڵایەتیشیان بەرز دەبێتەوە. بە فێربوونی بەکارهێنانی ئاماژە و وشە، دەست دەکەن بە پەیوەندیکردن و کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە شێوازی ئاڵۆزتر.

منداڵان فێری کارامەیی نێوان کەسی و کۆمەڵایەتی دەبن لەسەر بنەمای ئەزموونەکانیان – بەو شتانەی کە لە ڕابردوودا کاریان لەسەر کردووە. لەوانەیە کۆرپە بچووکەکان هاوار بکەن و بگرین بۆ ئەوەی دایک و باوکیان بزانن کە برسی بوون. لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان، هاوارکردنیان بۆ خواردن کەمتر دەبێت – کاتێک هەندێک زمانی بنەڕەتی فێردەبێت خواردن داواکردن گونجاوتر دەبێت. بە تێپەڕبوونی کات و مەشقکردن و هاندان، منداڵان فێر دەبن کە قسەکردن بە بەکارهێنانی وشە و ڕستە، لەوانەش وشەی ‘تکایە’، بۆ داوای خواردن ڕەنگە باشترین ڕێگە بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی دەیانەوێت.

لەم تەمەنەدا، منداڵانی 5 ساڵان دەتوانن بە سەربەخۆیی زیاتر هەست و دۆخە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەببەن. ئەوان ڕێگایەک بۆ هێوربوونەوە لە خۆیانەوە دێننە پێشەوە، وەک چوونە ژوورێکی تر یان دانوستان و سازشکردن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەک. هەروەها کارامەیی گونجاویان هەیە بۆ دروستکردن و پاراستنی هاوڕێیەتی لەگەڵ گەورەکان و منداڵانی تر. قبوڵکردن لەلایەن “گرووپ”ەوە تادێت گرنگتر دەبێت بۆیان

ئەو چالاکییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی کارامەیی کارلێککاری منداڵە ٥ ساڵانەکەت:

  • تەکنیکە کاریگەرەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ منداڵەکەت بخەڕوو کاتێک ناکۆکی لە نێوان منداڵاندا دروست بوو، هانی منداڵەکەت بدە بۆ ئەوەی هەستەکانی بۆ ئەوی دیکە دەرببڕێت و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە بخاتەڕوو.
  • داوا لە منداڵەکەت و هاوڕێکەی بکە کە نمایشێکی بوکەڵەیی لەگەڵ ئێوەدا وەک ئامادەبووان پێکەوە دابنێن. دەتوانن
    چیرۆکەکە دابڕێژن و پێکەوە ڕۆڵی تێدا ببینن.
  • پلانی گەشتێک بۆ کەنار دەریا دابنێ و پێکەوە یاری بکەن بە بەکارهێنانی خۆڵ و ئاوی دەریا. دەتوانن کونێک هەڵکەنن یان قەڵایەکی گەورەی خۆڵ پێکەوە دروست بکەن.
  • پێکەوە وێنەبکێشن و ڕەنگی بکەن. دەتوانن بە نۆرە بەشدار بن لە وێنەکێشان و ڕەنگکردنی کارەکانی یەکتر.

سەیری ڤیدیۆکانمان بکە تایبەت بە کارامەییەکانی کارلێککەری تەمەن٥ ساڵ

سۆزداری

منداڵان لە تەمەنی ٥ ساڵیدا دەتوانن بە ئاڵۆزییەکی زۆر زیاترەوە دۆخە سۆزدارییەکانیان دەرببڕن، دۆخە دژبەیەکەکان بە یەکجار دەگرن، وەک ئارەزووی تاقیکردنەوەی چالاکیەکی نوێ، لە هەمان کاتدا هەست بە شڵەژان دەکەن بەرامبەر بەو کردارە. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت دەدەن بۆ ناسینەوە و ڕێکخستنی هەستەکانی.

کۆمەڵایەتی

منداڵان لە تەمەنی ٥ ساڵیدا تواناکانیان بۆ دروستکردن و بەردەوامبوونی هاوڕێیەتی لەگەڵ گەورەکان و منداڵانی دیکە باشتر بووە. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە یارمەتی منداڵە ٥ ساڵانەکەت دەدات توانا کۆمەڵایەتیەکانی پەرە پێبدات.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.