کارامەییە داهێنەرەکان

کارامەییە داهێنەرەکان

داهێنان زیاترە لە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بۆ تابلۆیەک یان وێنەکێشانێک. شێوازێکی بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە و بەکارهێنانی زانستە بە هەمان شێوە.


زۆر کەس وا گریمانە دەکەن کە داهێنان شتێکە کە منداڵان لەگەڵیدا لەدایک دەبن و یان هەیەتی یان نا. بەڵام لە ڕاستیدا داهێنان زیاتر لێهاتووییە لە بەهرەی زگماکی، و کارامەیییەکە کە دایک و باوک دەتوانن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن گەشە بکەن.

داهێنان زیاترە لە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بۆ تابلۆیەک یان وێنەکێشانێک. شێوازێکی بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە و بەکارهێنانی زانستە بە هەمان شێوە. کۆرپە هەر لە سەرەتای تەمەنیەوە وەڵامی جیاوازی و ڕەنگ و دەنگ و جوڵە دەداتەوە.

چۆنێتی تێکەڵکردنی ئەم ئەزموونە جیاوازانە کاریگەری لەسەر گەشەکردنیان دەبێت لە زۆر بواردا، لەوانەش داهێنان. بەم شێوەیە داهێنان بێ تەمەنە و بێ کاتە. وە لەوەش گرنگتر، دەتوانرێت داهێنان بەدەستبهێنرێت، وبگردرێتە خۆ

یاری و چالاکییە داهێنەرەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە فێربوون و گەشەکردنی گشتی منداڵان. منداڵان بە شێوەیەکی گشتی چێژ لە دەربڕینی بیرۆکەکان و گەڕان بەدوای جیهانەکەیان لە ڕێگەی گۆرانی، جل و بەرگ، کەرەستەی هونەری، زمان و جووڵە وەردەگرن

یاری و چالاکییە داهێنەرەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە فێربوون و گەشەپێدانی گشتی منداڵانی باخچەی ساوایان. منداڵانی باخچەی ساوایان بە شێوەیەکی گشتی چێژ لە دەربڕینی بیرۆکەکان و گەڕان بەدوای جیهانەکەیان لە ڕێگەی گۆرانی، جل و بەرگ، کەرەستەی هونەری، زمان و جووڵە وەردەگرن. ئەوان زۆر حەز دەکەن بە بەکارهێنانی قەڵەم و بۆیاخ و هەویر و گڵ و مقەست و چەسپ و کاغەز خۆیان و بیرۆکەکانیان دەرببڕن. لەگەڵ گەشەکردنی منداڵان، کارە هونەریەکانیان دەست دەکەن بە وردەکاری زیاتر و زیاتر. بەزۆری وێنەکێشانی مرۆڤەکان لەم قۆناغەدا هێشتا شێوەی بنەڕەتین. شێوە و قەبارە و وردەکارییەکانی دیکەی ڕاستەقینە کەمێک دواتر دێن.
ئەو چالاکییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی کارامەیی داهێنەرانەی منداڵە ٤ ساڵانەکەت:

  • داوا لە منداڵەکەت بکە لەکاتی ڕاکردن، بازدان، چەپڵە لێدان، دەست بەرزکردنەوە یان بازدان بە یەک پێیدا نەخشێک دروست بکات. –
  • . -داوا لە منداڵەکەت بکە وەسفی کەسەکان یان شتەکان بکات یان بکێشێت. وێنەکێشانەکە دەتوانێت پاسکیلێک، پۆلیسێک، باوکی یان یارییە دڵخوازەکەی بێت. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی خەیاڵەکەی
  • داوا لە منداڵەکەت بکە کە چی لە وێنەیەکدا نەماوە وەک دەموچاوێکی بێ لووت دەستنیشان بکات. وە دواتر داوای لێبکە بیکێشێت بۆ تەواوکردنی وێنەکە
  • -سندوقێک دروست بکە کە هەموو دەرچەی داهێنەرانە بۆ دراما و یاری تێدا دابنێیت. دەتوانێت شتومەکی کۆن، جل و بەرگ، بوکەڵە یان ئاژەڵ لەخۆبگرێت. ئەمەش وا لە منداڵەکەت کە بە ئاسانی خۆینمایش بکات و خەیاڵبکات و شت دەرببرێت.
  • -داوا لە منداڵەکەت بکە وا خۆی وەک ئاژەڵ نیشان بدات. ئاژەڵێکی دەنگ بەرز بۆ ئاژەڵێکی هێمن (دەنگ نزم) بگۆڕە. بۆ نموونە داوای لێبکە ورچ بێت، پاشان مار. ئامانج لێرەدا دۆزینەوەی نەخشەکان و پەرەپێدانی خەیاڵ و ئاسانکاری ڕۆڵگێڕانە.

سەیری ڤیدیۆکانمان بکە تایبەت بە کارامەییەکانی داهێنەرانەی تەمەن ٤ ساڵ

مۆسیقا و بزووتنەوە

مۆسیقا ئەزموونێکی داهێنەرانەیە بۆ منداڵە ٤ ساڵانەکەت، کە دەربڕینی هەستەکانی تێدایە. زۆرجار منداڵان وشەکانی دەربڕینی خۆیان نییە و پێویستیان بە ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ئازادکردنی هەستەکانیان. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٤ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی مۆسیقا و بزووتنەوە.

دراما و یاری خۆنمایشکردن

لە تەمەنی ٤ ساڵیدا خەیاڵی منداڵەکەت گەشە دەکات. ئەو دیمەنانە دروست دەکاتەوە کە لە تیڤی دەیبینێت و بیرکردنەوە و هەستەکان لە ڕێگەی ڕۆڵگێڕانەوە دەگەیەنێت. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٤ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی هونەرە دراماتیکییەکانی.

هونەری ڕوانگە و بینراو

لە تەمەنی ٤ ساڵیدا ئەو هونەرەی منداڵەکەت دەست دەکات بە دروستکردنی کەمێک ڕاستەقینەتر دەبێت و وردەکاری زیاتر لەخۆدەگرێت. لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک چالاکیتان بۆ باس دەکەین کە دەتوانێت یارمەتی منداڵە ٤ ساڵانەکەت بدات بۆ پەرەپێدانی هونەرەکانی روانگە و بینراو.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.