خوێنبەربوون لە کاتی دووگیانیدا

خوێنبەربوون لە کاتی دووگیانیدا

لە نێوان ئەو گۆڕانکارییە جەستەییانەی کە جەستەت لە ماوەی دووگیانیدا بەسەریدا تێدەپەڕێت، خوێنبەربوون – یان هەوکردنی خوێنبەرەکان لە ڕيخۆڵە ئەستورە – لەوانەیە یەکێک بێت لە ناڕەحەتترین گۆڕانکارییەکان. لە کاتێکدا کە بۆ کۆرپەکەت زیانی نییە و دوای منداڵبوون نامێنێ. دەتوانی زیانیاری زیاتر بزانی دەربارەی ئەوەی چۆن ڕێگری لە تووشبوونی بکەی لە خوارەوەی بابەتەکە.


خوێنبەربوون زۆرجار ئازاربەخشە و دەبێتە هۆی هەوکردنی خوێنبەرەکان لە ڕیخۆڵە ئەستوورە و کۆم. ئەوان لە قەبارەدا مەودایان هەیە و دەتوانن لەناو ڕیخۆڵەدا گەشە بکەن یان لە ڕێگەی کۆم بمێننەوە. فێربە چۆن ئازاری خوێنبەربوون لە ماوەی دووگیانیدا کەم بکەیت لەگەڵ ئاماژەی سوودبەخشانە لەسەر کەمکردنەوەی خوێنبەربوونی دووگیانی.

بۆچی لە کاتی دووگیانیدا خوێنبەربوون ڕوودەدات

چەندین هۆکار هەیە کە لەوانەیە لە ماوەی دووگیانیدا تووشی خوێنبەربوون بیت، لەوانە گەشەکردنی منداڵدان کە فشار دەخاتە سەر خوێنبەرەکانی حەوز و خوێنبەرەکانی تر. ئەمە دەتوانێت گەڕانەوەی خوێن لە نیوەی خوارەوەی جەستەت خاو بکاتەوە.

هەستی خوێنبەربوون چۆنە؟

ئەگەر هەست بە ئێش و ئازاری دەوروبەری ناوچەکە بکەیت، ئەوا لەوانەیە خوێنبەربوون بێت. هەروەها هەست بە ناڕەحەتی دەکەیت کاتێک دانیشتوویت و ئاسوودە دەبیت کاتێک لە گەرماو دەشۆیت.

چەند ئامۆژگاریەک لەسەر کەمبوونەوەی خوێنبەربوون

نەخۆشی خوێنبەربوون لە کاتی دووگیانیدا باوە و دەکرێت ئازارەکە کەم بکرێتەوە دوای ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:

  • – دورکەوتنەوە لە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر. دانیشتن فشار دەخاتە سەر خوێنبەرەکان لە ڕیخۆڵە ئەستورە و کۆم.
  • لە تەنیشتت پاڵدەوە هەتا ئەتوانیت
  • خۆت بەدوور بگرە لە قەبزی.
  • ڕاهێنانی کێگڵ دەتوانێت خوێنبەربوون ئاسان بکات. ڕاهێنانی کێگڵ سووڕانەوە زیاد دەکات لە ناوچەی ڕیخۆڵە ئەستوورە و ماسولکەکانی دەوروبەری کۆم بەهێز دەکات، بەڵام تکایە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە پێش دەستپێکردنی هەر بەرنامەیەکی وەرزشکردن. فێربە چۆن ڕاهێنانەکانی کیگڵ ئەنجام بدەیت لە وتارەکەماندا دەربارەی خۆڕانەگرتنتی میز.

قەبزی و خوێنبەربوون

قەبزی دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە ماوەی دووگیانیدا. کەمکردنەوەی قەبزی ئاسانە:

  • ڕیشاڵ لە خۆراکەکەتدا بخۆ
  • ئاو و شلەی تر زۆر بخۆرەوە.
  • با چالاکی جەستەیی لە ڕۆتینی ڕۆژانەتدا لەخۆ بگرێت.

ئەگەر حەز دەکەیت زیاتر دەربارەی قەبزی و چۆنیەتی کەمکردنەوەی بزانیت، دەتوانیت وتارە تایبەتەکەمان لەسەر قەبزی بخوێنیتەوە.

ئەی ئەو دەرمانانەی بۆ کەمکردنەوەی خوێنبەربوونی دووگیانی بەکاردێت؟

خوێنبەربوون باوە و بۆ زۆرێک لە ئافرەتان و لەوانەیە دوای منداڵبوون نەمێنێ. هەمیشە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە بۆ چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشی خوێنبەربوون.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.