ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا

ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا

کاتێک منداڵەکەت گەورە دەبێت و ناوەندی هێزی کێشکردنت دەگۆڕێت، بۆیە تووشی ئازاری پشتت دەبیت. ئەمە لەوانەیە ڕۆتین یان خەوتنت تێکبدات، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە دەتوانیت چەند هەنگاوێک بنێیت بۆ کەمکردنەوە یان ڕێگریکردن لەم ئازارە.


ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا باوە، بەتایبەتی لە سێ مانگی سکپڕیدا. لەم بابەتدا چەند ئامۆژگارییەکی بەسوودتان پێشکەش دەکەین دەربارەی چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئازاری پشت لە دووگیانیدا، کە وەرزش و ڕاهێنانی ڕۆژانەی سادە دەگرێتەوە.

بۆچی لەکاتی دووگیانیدا ئازاری پشتت هەیە؟

کاتێک کێشت زیاد دەکەیت، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی دووگیانییەکەتەوەیە، ناوەندی هێزی کێشکردنت دەگۆڕێت. هەروەها هۆرمۆنێک کە پێی دەوترێت ڕیلاکسین، پەیوەندییەکانی بەستەری جومگەکانی حەوز لاواز دەکات. ئەمە بەو مانایە دێت کە کێشت زیاد دەکات، بەڵام ئەو پاڵپشتییەی کە جەستەت پشتی پێ دەبەستێت کەم دەبێتەوە.

هەبوونی جەستەیەکی ڕێک گرنگە

کاتێک منداڵەکەت و لەشت گەشە دەکات، ناوەندی هێزی کێشکردنت بەردەوام بەرەو پێشەوە دەڕوات. جەستەت تێبینی ئەمە دەکات وبۆیە هەست دەکەیت کە پێویستە قەرەبوی بکەیتەوە بە ڕاکێشان بۆ دواوە. ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر ماسولکەکانی خوارەوەی پشت. هەبوونی جەستەیەکی ڕێک زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر پشت.

شەش ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی جەستەیەکی ڕێک

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگارییەکی بەسوودن بۆ چۆنیەتی بەدەستهێنانی جەستەیەکی ڕێک و یارمەتیدانی ماسولکەکانت بۆ پشوودان:

  1. بەشێوەیەکی ڕاست و رێک هەستە
  2. سنگت بەرز ڕابگرە و چەناگەت بەرز بکەرەوە.
  3. شانت بۆ پشتەوە ببەو ئارام بە.
  4. هەوڵ بدە ئەژنۆکانت لە نزیک یەک دانەنێیت.
  5. ئەگەر پێویست بوو بۆ ماوەیەکی درێژ ڕابوەستیت، هەوڵبدە پشوو بە یەک پێ بدەیت بە دانانی لەسەر هەر شتێک و لە نێوان پێیەکاندا ئاڵوگۆڕ بکەیت.
  6. دانیشە هەر کاتێک دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت

بە وریاییەوە دانیشە

لەبەر ئەوەی پشتی خوارەوە هەوڵدەدات زۆربەی ئەم فشارە هەڵبگريت، دانیشە لەسەر کورسییەک کە پشتگیری پشتت دەکات، یان سەرینێکی بچووک لە پشتتەوە دابنێ.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت

چەند شتێکی تر کە دەتوانیت بیکەیت کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری پشت دەدات لە کاتی دووگیانیدا، بریتیە لە:

  • لەبەرکردنی پێڵاوی نزم لەگەڵ پاڵپشتی باشی کەوانەیی. پێڵاوە بەرزەکان هاوسەنگیت تێکدەدەن بە شێوەی پێچەوانە.
  • کاتێک شتێکی بچووک بەرز دەکەیتەوە، بە قاچەکانت بەرزی بکەرەوە. پێویستە هەست بەوە بکەیت کە قاچەکان کارەکە دەکەن نەوەک پشتت. لە جیاتی ئەوە ئەژنۆکانت بچەمێنەوە نەک کەمەرت. هەوڵبدە شتی زۆر قورس بەرز نەکەیتەوە نەوەک ئازار بە پشتت بگات.
  • لەسەر لاکانت بخەوە نەک لەسەر پشتت. هەوڵبدە لە نێوان ئەژنۆکانتدا سەرینێک بەکاربهێنی کە یارمەتیت دەدات ئاسودەتر بیت .
  • بوتڵێکی ئاوی گەرم بەکاربهێنە ئەگەر تەنها بۆ ئاسوودەییش بێت. لە کاتی دانیشتندا لە پشتت دایبنێ، کە وات لێدەکات هەست بە باشتربوون بکەیت.
  • مەساجێکی نەرم یارمەتیدەره بۆ ئازاری ماسولکەکان، بەڵام ڕۆنی مەساجە ئاساییەکان لەوانەیە بۆ ئافرەتانی دووگیان گونجاو نەبێت، بۆیە سەرەتا لەگەڵ پزیشکەکەت قسەبکە.

ئایا چالاکی جەستەیی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت؟

لەخۆگرتنی چالاکی جەستەیی کە قورس نەبێت لە ڕۆتینی ڕۆژانەتدا بە شێوەیەکی ڕێک دەتهێڵێتەوە و ئازاری پشتت کەم دەکاتەوە. ڕاهێنان کردارێکی باشە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەرێنی پشتت بجوڵێنیت. پیاسەکردن یان مەلەکردنیێک کەم دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، بەڵام ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە پێش ئەوەی بڕیار بدەیت.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.