ناسینەوەی گریان

ناسینەوەی گریان

منداڵ گریان وەک ڕێگایەک بۆ پەیوەندیکردن بەکاردەهێنێت تەنانەت منداڵێکی تازە لەدایکبوو دەتوانێت جیاوازی نێوان برسێتی و ناڕەحەتی لە ڕێگەی گریانەوە بگوازێتەوە. فێربە جیاوازی لە نێوان گریانە جیاوازەکاندا بدۆزیتەوە و چۆن دەتوانیت وەڵامی ئەو شتانە بدەیتەوە کە پێویستیان پێیەتی.


چی بکه یت کاتێک منداڵه که ت گریا

هەندێک دایک و باوک نیگەرانن لەوەی ئەگەر زۆر بە خێرایی وەڵام بدەنەوە کاتێک منداڵەکەیان دەگریێت، ئەوا تێکیان دەدات. بەڵام توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەو منداڵانەی کە بە خێرایی وەڵامیان دراوەتەوە کەمتر دەگرین وەک منداڵی ساوا.

ئارامکردنەوەی منداڵەکەت بە خێرایی کاتێک دەگریێت، وایان لێدەکات بزانن کە تۆ لەوێیت بۆیان و وایان لێدەکات هەست بە سەلامەتی بکەن.

هۆکارەکانی گریانی منداڵەکەت

  • برسیەیتی
  • زۆر گەرمن یان زۆر سارد
  • کۆلیک یان با یان هەیە
  • پێویستیان بە گۆڕینی دایبیە
  • ئازاریان هەیە
  • بێزارن
  • زیاد لەپێوسیت بە ئاگان
  • دەیانەوێت لە باوەشیان بکەیت

زۆربەی ئەم هۆکارانە دەتوانرێت بە خێرایی و بە ئاسانی چارەسەر بکرێن و جارێک وەڵام بدرێنەوە، پێویستە منداڵەکەت زوو جێگیر ببێتەوە، بەڵام ئەگەر گریانی منداڵەکەت نائاسایی دیار بوو یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو، لەگەڵ پزیشکەکەت بدوێ. بە دڵنیاییەوە تۆش دەتوانیت قسەمان لەگەڵ بکەیت!

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.