ئەگەر بۆ یەکەم جارتە ببیتە دایک، لەوانەیە پرسیار بکەیت کە کاتی منداڵبوون چۆنە و کەی دەستپێدەکات. بۆیە ئەمە چەند ڕێنماییەکە بۆ جۆرە جیاوازەکانی گرژبوون و کاتی گونجاو بۆ چوون بۆ نەخۆشخانە.
ئەو گرژبوونانەی کە لە جەستەتدا هەیە پێت دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە منداڵەکەت لە دایکببێت. فێربە دەربارەی جۆرەکانی گرژبوون، مەبەستیان چییە و کەی کاتی منداڵبوونە.
گرژبوون لە ماسولکەکانتدا ڕوودەدات، (لە بەشی سەرەوەی منداڵداندا) بۆ پاڵنانی کۆرپەکەت بۆ کەناڵی لەدایکبوون. لە کاتی گرژبوون منداڵدان خاودەبێتەوە و گرژدەبێت. لەوانەیە پێشتر هەستت بە گرژبوون کردبێت، بەتایبەتی لە کۆتایی دووگیانیدا. لەگەڵ ئەوەی کاتی منداڵبوون نزیکتردەبێتەوە، گرژبوونەکانت زیاتر بەردەوام دەبن و بەهێزتر دەبن.
گرژبوون لەگەڵ هەر ئافرەتێک جیاوازە. هەندێک جار لەوانەیە هەست بە ئازارێکی بەهێزتر بکەیت. دەکرێت وەک هەستی ئازاری سووڕی مانگانە بێت. لە کاتی گرژبووندا، سک توند دەبێت لە کاتی دەست لێدان. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی منداڵبوون، گرژبوونەکان زیاتر دەمێننەوە، لەگەڵ ئازاری بەردەوام. ئەم ئازارانە پێش گرژبوونەکان پەیدادەبنو کەم دەبنەوە پێش ئەوەی دووبارە دەست پێ بکەنەوە.
سێ جۆر لە گرژبوونی منداڵدان هەیە و ئەزموونکردنیان هەمیشە مانای ئەوە نییە کە خەریکە منداڵەکەت لەدایک دەبێت. دڵنیابە لەوەی کە بوونی هەر گرژبوونێک کە هەستی پێدەکەیت بە پزیشکەکەت بڵێیت بۆ ئەوەی بتوانێت هۆکارەکە دیاری بکات. لەوانەیە لە هەر کاتێکدا دوای دووگیانی ڕووبدات، یان لەوانەیە بە هیچ شێوەیەک نەبێت:
(بڕوانە ژمارە ۳) ، گرژبوونەکان بەهێزتر دەبن کاتێک بەرەوپێش دەچن. بەڵام براکستۆن هیکس ئەوە ناکات. گرژبوونی براکستۆن هیکس لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ئامادەکردنی ملی منداڵدان، بەڵام لە ڕاستیدا نابێتە هۆی فراوانبوونی یان لاوازبوون، کە لە کاتی منداڵبووندا ڕوودەدات. گرژبوونی منداڵبوونی پێشوەختە: ئەگەر هەموو ۱۰ بۆ ۱۲ خولەک جارێک بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک گرژبوونت هەبێت، لەوانەیە کێشەی گرژبوونی منداڵبوونی پێشوەختەت هەبێت. گرژبوونی ئاسایی پێش ۳۷ هەفتە لەوانەیە نیشانەی منداڵبوونی پێشوەختە بێت. ئه گه ر گرژبوونانە خوێنبەربوونی لەگەڵ بوو ، یان سکچوون، یان دەرچوونێکی ئاوی، دەستبەجێ پەیوەندی بکە بە پزیشکەکەتەوە. گرژبوونی منداڵبوون: گرژبوون دەکرێت جیاوازبێت بۆ ئافرەتان و هەروەها لە دووگیانییەکەوە بۆ دووگیانییەکی تر. بە زۆری دەبێتە هۆی ناڕەحەتی یان ئازارێکی بێزارکەر لە پشت و خوارەوەی سک، هەروەها فشار لە ڕیخۆڵە. گرژبوونی منداڵبوون زیاتر و زیاتر ئازاربەخشترە – لەگەڵ هەر گرژبوونێک. بە واتایەکی تر، هەموو گرژبوونێک بەهێزترە لەوەی دوایین جار.
ئێوە دەزانن کە ئەزموونی گرژبوونی منداڵبوون دەکەن ئەگەر: بەهێزتربێت و و قورستر بن بۆ کۆنترۆڵکردن. گرژبوونەکان زیاتر و بە شێوەیەکی گشتی توندتر دەبن.
بەپێی پزیشکەکەت، لەوانەیە پێت بوترێت کە بچیت بۆ نەخۆشخانە، یان چاوەڕێ بکەیت. بە شێوەیەکی گشتی، ڕێژە و چڕی و ڕێکخستنی گرژبوونەکان دیاری دەکەن کە ئایا کاتی منداڵبوونتە یان نا
ئەمەش پەیوەستە بە قۆناغی منداڵبوونەوە:
کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی
تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.