کێشی منداڵ

کێشی منداڵ

“گەشەی منداڵەکەت چۆنە ؟” لەوانەیە یەکێک بێت لە باوترین پرسیارەکان کە دایک و باوک دەیبیستن. زۆرجار کێشی منداڵەکەت وەک ئاماژەیەک بە تەندروستی گشتی دادەنرێت. بە دڵنیاییەوە، هەموو منداڵێک بە شێوەیەکی جیاواز گەشە دەکات، بەڵام واباشترە دەربارەی هەر ڕێنماییەک بزانی بۆ ئەوەی کە بە باشترین کێش زیاد بکەن.


کێشی گونجاو بۆ منداڵێک چییە؟

وەک گەورەکان، منداڵەکان بە هەموو شێوە و قەبارەیەکدا دێن! تێکڕای کێشی لەدایکبوون ۳.۳ کیلۆگرام (۷ پاوەند و ٥ ئۆنس) ە، و زۆربەی منداڵە تازە لەدایکبووەکان کێشیان لەنێوان ۲.۵ کیلۆگرام (٥ پاوەند و ۸ئۆنس) و ٤.٥ کیلۆگرام (۹ پاوەند ۱٤ئۆنس) دایە.
کێشی منداڵەکەت بە پێی هۆکاری بۆماوەیی و تەندروستی و خۆراکى دیاری دەکرێت لە دووگیانییەوە. بەڵام کێشی منداڵەکەت لە کاتی لەدایکبووندا خاڵەكى گرنگ نيه بەڵکو، ڕێژەی زیاد بوونى کێش گرنگه

دابەزاندنی کێش دوای لەدایکبوون

هەموو منداڵێک لە کاتی لەدایکبوونەوە بەدوای شێوازی گەشەکردنی خۆیدا دەکەوێت، و زۆربەی کات یەکەم شت کە دەیکات ئەوەیە کە کێشی دادەبەزێت! ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لەوانەیە ماوەیەکی پێبچێت تا ڕابێن بە خواردنەوەی شیر. هەروەها ئەگەر شیر بدەیت، جەستەت دەبێت ڕابێت لە بەرهەمهێنانی شیر. زۆرێک لە منداڵان لە سەدا ١٠ی کێشی خۆیان لەدەست دەدەن لە یەکەم ڕۆژەکانی دوای لەدایکبوون. لە تەمەنی ۱۰ ڕۆژیدا دەبێت دووبارە ئەو کێشە زیاد بکەنەوە.

گەشەی منداڵەکەت

گەشەی منداڵەکەت لەسەر ڕێنمایی نەخشەی گەشەیى پێوانە دەکرێت و ڕوون دەکرێت . جا گەورە بێت یان بچووک، چاوەڕوان دەکرێت ئەوان بە خێراییەکی جێگیر کێشیان زیادبکات و لە هەمان مەودادا بمێننەوە لەسەر نەخشەکە. تەنها لەبەر ئەوەی کە منداڵەکەت لەوانەیە لە سەرەوە یان خوارەوەی کۆتایی نەخشتەکە بێت مانای ئەوە نییە کە ئەوان کێشیان زۆر کەم یان زۆر زیاد بێت.

دڵنیابە لەوەی کە بە بەردەوامی سەردانی پزیشکەکەت دەکەیت. تەندروستی و گەشەی منداڵەکەت بە وردی چاودێری دەکرێت و پزیشکەکەت دەتوانێت وەڵامی هەر پرسیارێک یان نیگەرانییەک بداتەوە کە لەوانەیە هەتبێت.

منداڵەکەم دەبێت چەند کێش زیاد بکات؟

لە چەند هەفتەی یەکەمدا منداڵەکەت نزیکەی ١٧٥ بۆ ٢٢٥ گرام(٦ بۆ ٨ ئۆنس) لە هەفتەیەکدا زیاد دەکات. بۆ نزیکەی شەش مانگ لەوانەیە لە کێشی لە دایکبوونیان دوو هێندە زیادی کردبێت و دوای ئەوە کێشیان کەم دەبێتەوە.

ئەو نەخشەیەی کە بەکاردێت بۆ پێوانی گەشەکردن تەنها ڕێنماییە. بۆیە لە کاتێکدا کە کێشی منداڵەکەت بە شێوەیەکی ئاساییدا دەبێت لە مەودای خۆیدا بمێنێتەوە، نیگەران مەبە ئەگەر هەندێک جار مەودایەکی زیاتری هەبێت. ئەمانە لەوانەیە بەهۆی گەشەکردن، نەخۆشی، زەحمەتی خۆگونجاندن لەگەڵ خواردن یان سوتاندنی کالۆری زیاتر بێت کاتێک دەست دەکەن بە ڕۆیشتن و جووڵە. ئەگەر هەر نیگەرانییەکت هەیە دەربارەی کۆرپەکەت، قسە لەگەڵ پزیشک بکە.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.