کێشەی باوی خواردنی منداڵ

کێشەی باوی خواردنی منداڵ

لە کاتێکدا کە سیستەمی هەرسکردنی منداڵەکەت هێشتا لە گەشەکردندایە، دەتوانیت چاوەڕوانی چەند کێشەیەکی خواردن بکەیت. با سەیری هەندێکیان بکەین لە خوارەوە.


بۆ دایکێکی نوێ لەوانەیە نیگەران بیت کاتێک منداڵەکەت خواردن ناخوات وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت، یان بۆ ماوەیەکی درێژ دەگرین بەهۆی کۆلیک. شتێکی سروشتییە بیر لەوە بکەیتەوە کە شتێکی هەڵە هەیە، بەڵام زۆرجار کێشەکە شتێکی جددی نییە و دەتوانرێت بە خێرایی چارەسەر بکرێت.

ئەم بابەتە سەیری ئەو کێشانە دەکات کە لەوانەیە خۆت و منداڵەکەت لە کاتی خواردندا تووشیان بن- وەک کۆلیک و ڕشانەوە و سکچوون و هەستیاری خۆراک و بەرگەنەگرتن – لەگەڵ هۆکارە شیاوەکان و چارەسەرەکان. هیوادارین یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە سەر ڕەگی کێشەکە هەردووکتان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ چێژ وەرگرتن لە کاتی خواردن.

هەرچەندە بۆ ئێمە سروشتییە، بەڵام خواردن لەوانەیە قورس بێت کە لە سەرەتادا دەخورێت- لەبیرت بێت کە منداڵەکەت تازەیە. هەندێک جار لەوانەیە هۆکاری پزیشکی هەبێت کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردنی منداڵەکەت یان چۆنیەتی هەڵمژینی خۆراک هەبێت.

لە کاتێکدا گریان ڕێگای منداڵەکەتە بۆ ئەوەی پێت بڵێت کە برسییە، گریان دوای خواردن لەوانەیە مانای بایەکی گاز بێت، وە گریانی درێژخایەن لەوانەیە بەهۆی کۆلیک بێت. هەروەها هێنانەوەی شیر و خواردن کێشەیەکی باوە لە زۆربەی منداڵە گەنجەکاندا و هیچ شتێک نییە کە نیگەران بیت دەربارەی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بەڵام ڕشانەوە و دابەزاندنی کێش کێشەی گەورەترن کە پێویستی بە پشتگیری پزیشکەکەت هەیە.

کۆلیک

نیشانەکانی کۆلیک بریتین لە ڕووخسارێکی سوور، مشتەکۆڵەی توند، و قاچەکان کە بەرەو سنگ ڕادەکێشرێن لەگەڵ ۲-۳ کاتژمێر لە دەنگی بەرز و زۆرجار گریانی بەرز لە زۆربەی ڕۆژەکانی هەفتەدا، یان کاتی ئێوارەدا. لە چەند هەفتەی یەکەمدا دەست پێدەکات، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ دیار نامێنێت. کۆلیک زۆر باوە، نزیکەی یەک لە چوار منداڵی گەنج تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.

گریان پێش خواردن

زۆرجار منداڵێک کە پێش خواردن دەگریێت تەنها پێت دەڵێت کە برسیەتی. هەندێک لە دایکان دەڵێن ئەم جۆرە گریانە جیاوازە لە گریانی تر. هەرچەندە لەوانەیە هەموو شتێک بۆ تۆ وەک یەک بێت، بەڵام زوو فێر دەبیت بزانیت بۆچی منداڵەکەت دەگریێت کاتێک دەیانناسیت.

زیادبوونی کێشی کەم

زۆربەی منداڵە تازە لەدایکبووەکان ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوون کێشیان دادەبەزێت، بەڵام پێویستە زوو دەست بکەن بە زیادبوونی کێش ئەگەر بە دروستی خۆراک بخۆن. لەبەر ئەوەی گەدەی منداڵە تازە لەدایکبووەکەت زۆر بچووکە، لە سەرەتادا پێویستە هەموو دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک خۆراک بخوات. بەڵام هەموو منداڵێک جیاوازە و هیچ بڕێکی نموونەیی نییە کە پێویستە کێشیان زیاد بکات. پزیشکەکەت چاودێری زیادبوونی کێشی منداڵەکەت دەکات، و ئەگەر هەر هۆکارێک هەبوو بۆ نیگەرانی، ئاگادارت دەکەنەوە.

هێنانەوەی شیر یان خۆراک

هێنانەوەی خۆراک یان هێڵنجدانەوە زاراوەیەکە کە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە هێنانەوەی شیر کە منداڵەکە دوای خواردن دەیهێنێتەوە. هەرچەندە ئەوە سروشتییە، ئەگەر منداڵەکەت بە شێوەیەکی بەردەوام وابکات – زیاتر لە ٤ جار لە ڕۆژێکدا و زیاتر لە ئاسایی دەهێننەوە لەوانەیە دیاردەی گەڕانەوەی خۆراکیان هەبێت. پزیشکەکەت باشترین کەسە بۆ قسەکردن لەگەڵی ئەگەر گومانت کرد کە منداڵەکەت زۆر تووشی ئەم دیاردەیە دەبێت.

ڕشانەوە

ڕشانەوە ئەو کاتەیە کە منداڵەکەت هەموو خۆراکەکەی دەهێنێتەوە ئەمە جیاوازە، چونکە کردارێکی خۆنەویستە ، کە ڕاستەوخۆ دوای خواردن ڕوودەدات. ڕشانەوە دوای کەمێک ڕوودەدات، کردارێکی بەهێزتر و قەبارەیەکی گەورەترە، و زۆرجار بۆنی ناخۆشی هەیە. ئەگەر منداڵەکەت زیاتر لە سێ مانگ بێت و حاڵەتێکی جیاکراوەی ڕشانەوەی هەبێت بەبێ هیچ نیشانەیەکی دیکە، پێدانی هەندێک ئاوی کوڵاوی ساردکراو یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی بڕی شلە. پێویستە پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکەیت ئەگەر منداڵەکەت بە بەردەوامی ڕشانەوەی هەیە، ئەگەر خوێنت لە ڕشانەوەکەیاندا بینی، ئەگەر سکچوونیان هەبوو یان ئەگەر لە سێ مانگ بچووکتر بوون.

سکچوون

سکچوون بەزۆری بەهۆی کێشەی خۆراکەوە یان زیندەوەری زیانبەخش دروست دەبێت – ئەگەر نیگەران بیت دەربارەی ئەوە، باشترین کەس کە قسەی لەگەڵ بکەیت پزیشکەکەتە.

کێشەی پزیشکی

ئەگەر منداڵەکەت هەڵامەتط هەبێت یان هەست بە خراپی بکات لەبەر هەر هۆکارێکی تر، ئەوا لەوانەیە واز لە خواردنەکانیان بهێنن. بۆ نموونە، گیرانی لووتیان لەوانەیە هەناسەدان قورس بکات و منداڵەکەت ناتوانێ دەمی دابخات لە کاتی خواردن. ئەگەر ئەمە ڕوویدا، داوا لە پزیشکەکەت بکە یارمەتیت بدات بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە.

هەستیاری خواردن و بەرگەنەگرتن

هەستیاری خواردن و بەرگەنەگرتن لەوانەیە ڕوونکردنەوەیەکی دیکە بێت بۆ دابەزاندنی کێش یان زەحمەتی لە خواردن – شایەنی ئەوەیە کە پزیشکەکەت پشکنین بۆ منداڵەکەت بکات ئەگەر گومانت کرد شتێکی هەڵە هەیە.

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی خواردنی منداڵەکەت پەیوەندی بکە بە تیمی خزمەتگوزاریمان:
009647723342222

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.