منداڵەکەت لە ڕێدایە لەوانەیە سەرسام بیت بەوەی کە چەند خێرا دەبن بە کەسێکی بچوکی سەربەخۆ – ڕاوەستان، قسەکردن، تەنانەت خۆیان نان دەخۆن. زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی چی لە منداڵە ١٠ مانگانەکەت دەکەیت
منداڵە ۱۰ مانگانەکەت زیاتر و زیاتر دەربڕینی دەبێت، و لەوانەیە تایبەتمەندی کەسایەتی ڕوون نیشان بدات وەک بێدەنگ و ئارام، یان زیندوو و بەهێز. ئەوان هەموو ڕۆژێک ئەزموونی هەستی جۆراوجۆر دەکەن و لەوانەیە بە ئاسانی بێزار بن، ئەمەش ئەرکێکی قورست دەداتێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی دەروونی منداڵ.
هەروەها لەگەڵ تورەبوونی یەکەمی منداڵ، با بزانین چاوەڕوانی چی تر دەکەیت لە تەمەنی ۱۰ مانگی. لەبیرت نەچێت کە ئەمانە قۆناغی گەشەکردنن بۆ منداڵێکی تەمەن ۱۰ مانگ، و لەوانەیە زووتر یان درەنگتر بێت بۆ منداڵە بچووکەکەت.
لەوانەیە کاتی ئەوە بێت کە منداڵەکەت واز لە خەوی بەیانی بێنێت. ئەگەر منداڵەکەت نایەوێت بخەوێت وەک پێشتر، ئەمانە نیشانەی ئەوەیە کە تەنها یەک کورتە خەویان پێویستە لە بەیاینیان. منداڵەکەت ئێستا زیاتر بە ئاگایا لەوەی کە ١٠ هەفتە پێش ئێستا بوو.
زۆربەی منداڵان لە ئێستادا چەندین ددانیان هەیە.ئەگەر منداڵەکەت بە شێوەی نەریتی خواردن دەخوات (بە خواردنی نەرم و پاککراو) لەوانەی ئاسوودەتر بێت گەر خواردنی پەنجەییان پێ بدەیت . بیرۆکەکان بۆ خواردنی منداڵی تەمەن ۱۰ مانگ بریتییە لە گۆشتی نەرم و ماسی و پاقلەمەنیەکان و زەردێنەی هێلکەی کوڵاو و پەنیر و نان و کێکی برنج و سەوزەی بە هەڵمکراو و میوەی نەرم. وەک هەمیشە، کاتێک منداڵەکەت تاقی دەکەیتەوە بە خواردنی جیاواز، وریابە لە هەر نیشانەیەکی کاردانەوەی هەستیاری.
منداڵەکەت لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر جووڵە دەکات، کاتێک خۆی ئامادە دەکات بۆ گرتنەبەری یەکەم هەنگاوەکانی. زۆربەی منداڵەکان دەتوانن بچنە شوێنێکی دانیشتنەوە لە ڕاکشان لەسەر سکیان، بە باشی بجوڵێن، خۆیان ڕابکێشن بۆ شوێنێکی وەستاو، کاتێک شتێک دەگرن و بە دەوری کەلوپەلەکاندا دەڕۆن. منداڵێکی تەمەن ١٠ مانگ دەتوانێت بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بە تەنها بوەستێت.
زۆربەی منداڵەکان دەستیان گرتووە و لەوانەیە چێژ لە بەکارهێنانی کەوچکێک وەربگرن بۆ خواردنی برنج یان ماستی منداڵ. هەروەها هەندێکیان دەتوانن لە کوپێکی خواردنەوە بێ یارمەتی بخۆنەوە.
کۆکردنەوەی کوپ و یاری کە بریتییە لە دانانی شتێکی بچووک بۆ ناو شتێکی گەورەتر، منداڵەکەت دڵخۆش دەکات لەم تەمەنەدا، چونکە ئەو دەزانێت چی دەگونجێت لە کوێ.
هەندێک لە منداڵەکان ئەو شارەزایی و لێهاتووییەیان هەیە کە یاریەک لە دەستێکدا هەڵبگرن، لە کاتێکدا ئەوی تر بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی شتێکی تر – لە تەمەنی تەنها دە مانگیدا لە فرە ئەرکدا شارەزا دەبن!
منداڵەکەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ تۆ و کەسانی دەوروبەریدا بکات، هەم بە زارەکی و هەم بە نا زارەکی.
زیاتر لە نیوەی منداڵانی تەمەن ١٠ مانگ دەتوانن کەسانی گونجاو بە “دایک” و “دادا” بناسن، بەڵام نیگەران مەبن ئەگەر هێشتا ناوەکانی نێوان هەردووکیان بگۆڕن. گڕوگاڵكردن زمانێکی هەڵبژاردەی منداڵەکەتە، بەڵام بەشدارییان بکە لە گفتوگۆی خۆ پیشاندان بۆ هاندانیان بۆ بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی وشە. فێربوونی یاریەکان لەم قۆناغەدا بەسوود دەبێت، بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەکە بدات دەربارەی پیت، ڕەنگەکان، شێوە و ژمارەکان.
نزیکەی ئەو منداڵە دە مانگانە دەتوانن لە هەندێک وشەی سادە و فەرمانی یەک هەنگاو تێبگەن (بۆ نموونە پاسدانی تۆپەکە) ، بۆیە هێشتا زوو نییە بۆ ئەوەی بە وشەی “بەڵێ و نەخێر” بیانناسێنین. دانانی سنووری توند ئێستا یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی سەلامەتی منداڵەکەت و دابینکردنی ئاسایش.
هەروەها منداڵەکەت لەوانەیە ئاماژەی نا زارەکی بەکاربهێنێت وەک ئاماژەکردن بۆ گەیاندنی پێداویستییەکانی. زۆربەیان فێری ماڵئاوایی کردن دەبن کاتێک کەسێک دەڕوات
زۆر قسە هەیە لەسەر ئەوەی بۆچی گوێگرتن لە مۆسیقا سوودبەخشە بۆ منداڵان – لە زیرەککردنی منداڵەوە بۆ باشترکردنی داهێنان. لە کاتێکدا ئەم قسانە ناتوانرێت بە دڵنیاییەوە بسەلمێنرێن، بەڵام ئەوە سەلامەتە کە بڵێین کە زۆرێک لە منداڵان حەزیان لە گوێگرتن لە مۆسیقایە، بۆیە هانیان دەدەن بە لێدانی جۆرە جیاوازەکانی مۆسیقا و دابینکردنی هەندێک یاری مۆسیقی.
لە ماوەی دە مانگدا منداڵێک پێویستە تێگەیشتنێکی قووڵی باشی هەبێت و بتوانێت شتێک فڕێ بدات بە وردی. یاریەکانی وەک Peek-a-boo یارمەتیدەرن بۆ گەشەکردنی یادەوەری بینراوی منداڵەکەت. هەروەها پێویستە منداڵەکەت تۆمار بکەیت بۆ تاقیکردنەوەی چاو لە نێوان تەمەنی شەش مانگ بۆ یەک ساڵ، بۆ ئەوەی بزانیت کە هەموو شتێک بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکات.
یارییە نەرمەکان لەگەڵ ماددە جیاوازەکان بەردەوام دەبن بۆ دڵخۆشکردنی هەستی دەست لێدانی منداڵەکەت، بۆیە هەوڵ بدە چەندین شتی سەلامەتی بۆ دابین بکەیت بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکات.
کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی
تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.
گەشەی کۆمەڵایەتی و سۆزداری
کاتێک منداڵەکەت تێگەیشتنیان لەوە گەشە دەکات کە کام یاری هی ئەوانن، لەوانەیە بڕیار بدەن کە چیتر نایانەوێت لەگەڵ هیچ منداڵێکی سەردانیکەر یان خوشک و براکانی تر بەشداری بکەن. لە تەمەنێکی ئاوا بچووکدا، چەمکی هاوبەشیکردن لە دەرەوەی توانای منداڵەکەت دەبێت، بەڵام کاردانەوەیان دەبێت بۆ ڕەزامەندی یان نا ڕەزامەندی تۆ، بۆیە دەتوانیت بە نەرمی هانیان بدەیت بۆ ئەوەی لە کاتی یاریکردندا هاوبەشی بکەن و ستایشی ئەرێنی بکەن.
هەروەها منداڵەکەت کەمێک لاساییکردن دەکاتەوە، سەیری ئەوە دەکات کە دەیکەیت و هەوڵ دەدات کۆپیت بکات. لەوانەیە هەوڵبدەن شانەیک یان مۆبایلەکەت هەڵبگرن و بیخەنە سەریان.
چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەو کەسانەی کەم خۆرن بزانە
کاتێک کەسایەتی منداڵەکەت دەست دەکات بە درەوشاوەیی، لەوانەیە بزانیت کە زیاتر و زیاتر کۆمەڵایەتی دەبن و زەردەخەنە دەکەن بۆ هەمووان. لەبیرت بێت کە ئاساییە بۆ منداڵانی ئەم تەمەنە کە شەرم لە دەوروبەری کەسانی نامۆ بکەن، ئەوە مانای ئەوە نییە کە شەرم دەکەن کاتێک گەورەتر دەبن.