کێشە باوەکانی شیردان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان

کێشە باوەکانی شیردان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان

شیردانی دایک لەوانەیە سروشتیترین ڕێگا بێت بۆ خواردنی منداڵەکەت، بەڵام هەمیشە ئاسان نییە. لەوانەیە تووشی هەندێک کێشەی شیردان ببیت. شیردانی دایک کارامەییەکی فێرکراوە، بۆیە ڕێگە بە خۆت بدە کە ئاسوودە و متمانەتبەخۆ بێت و چارەسەرێک بدۆزیتەوە کە بۆت باشبێت.


خۆراکی ناجێگیر

ئەگەر کێشەی شیردانت هەیە و منداڵەکەت ئاسوودە نییە، لەوانەیە منداڵەکەت تەنها لە چوارچێوەی سنگت شیر بخوات و بەشێوەی پێویست شیر ناخوات. لەوانەیە وا پێویست بکات شوێنی منداڵەکەت بگۆڕیت.

برینی سەر گۆی سنگ

ئەگەر ئازارت هەیە، یان تووشی ئازاری سنگت بوویت لە کاتی شیردان منداڵەکەت لە سنگت لاببە و دووبارە دەست پێ بکەرەوە. ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو یان گۆی سنگت دەستیان کرد خوێن، داوای یارمەتی بکە بۆ ئەوەی منداڵەکەت بە ئاسوودەیی دابنێیت.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەوەی شیردانی دایک ئاسوودەتر بێت:

  • هەوڵبدە لە کۆتایی هەر ژەمێکدا یەک یان دوو دڵۆپ لە شیرەکەت دەربێنیت و بە نەرمی بیدە بە پێستتدا. ڕێگە بە سنگت بدە وشک بن پێش ئەوەی دایانپۆشی.ئەگەر داپۆشەری سنگ بەکاردێنیت دڵنیا بە لەوەی کە هەمیشە دانەی نوێ بەکاربێنی دوای هەر ژەمێک (بێ پلاستیک بێت باشترە). خۆت بەدووربگرە لە سابوون چونکە پێستت وشک دەکات. لەبەرکردنی کراسی نەرم باشە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هەواگۆڕکێ بدات. هەندێک لە دایکان خوێن و برین چارەسەر دەکەن بە بەکارهێنی پارافین یان لانۆلین. کرێمەکە لە شوێنی برینەکە دابنێ (لەباتی هەمو ناوچەکە) بۆ ئەوەی چاکبێتەوەو نەبێتە قەتماخە.

پڕبوونی سنگ چییە؟

لە ماوەی یەکەمی دوای منداڵبوون، سنگەکان بە زۆری پڕن، توند و گەرمن. کاتێک ڕوودەدات، وتراوە کە سنگ پڕە لە شیر و زاراوەی زانستی بۆ ئەوە بریتییە لە پڕبوونی سنگەکان.

شیردانی دایک و پڕبوونی سنگ

لە یەکەم ڕۆژەکانی دوای منداڵبوون، سنگی دایکێکی نوێ نەرم دەمێنێتەوە. پربوونی سنگ ئاساییە، بەڵام ڕێژە و ماوەی ئەوە بە پێی دایک دەگۆڕێت. زۆرێک لە ئافرەتان ڕووبەڕووی حاڵەتێکی سووکی سنگ دەبنەوە کە ئاسانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ دایکانی تر لەوانەیە توندتر بێت و لە چەند ڕۆژێکەوە بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت.

هەندێک لە دایکان بڕێکی زۆر شیر دەهێنن لە سەرەتادا، لە کاتێکدا دایکانی تر ڕووبەڕووی کێشەی هەوکردنی سنگ دەبنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کە ماوەی شیردانی دایک لەوانەیە قورستر بێت بۆ ئەو دایکانە و منداڵەکانیان. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، سینگیان خۆی ڕێکدەخات و بڕی گونجاوی شیر بۆ منداڵەکە بەرهەم دەهێنرێت.

شیر دەتوانێت لە ناو کونیلەکاندا کەڵەکەببێت لەبەر چەند هۆکارێک. باوترینیان بریتییە لە بەکارهێنانی کراسێک کە زۆر توند بێت، ژەمێکی خواردن ڕەتبدات، یان ئازارپێگەیشتنی سنگ. زۆر گرنگە کە بە زووترین کات مامەڵە لەگەڵ دکتۆرێکی شارەزا لەم بوارە بکەیت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی هەوکردنی سنگ.( mastitis).

هەوکردنی سنگ (mastitis) چییە؟

هەوکردنی سنگ هەوکردنێکە لە سنگدا ڕوودەدات بەهۆی گیرانی کونیلەکان کە وایان لێدەکات هەست بە گەرمی و نەرمی بکرێت. نیشانەکان بریتین لە تێبینی کردنی پەڵەیەکی سووری پێست لەسەر سنگ کە ئازاربەخشە، هەستکردن بە نەخۆشی وەک ئەوەی ئەنفلۆنزات هەبێت، یان تات هەبێت. لەوانەیە هەوکردنی سنگ لەناکاو ڕووبدات، بەڵام زۆر گرنگە بەردەوام بیت لە شیردان، چونکە ئەمە یارمەتی پرۆسەی چاکبوونەوە دەدات. پەیوەندی بکە بە پزیشکەکەت یان مامانەکەتەوە ئەگەر تێبینی یەکێک لەم نیشانانەت کرد.

ئەگەر پێتوایە لەوانەیە هەوکردنی سنگت هەبێت، ئەم خاڵانەی خوارەوە تاقی بکەرەوە:

bf-if-you-think-you-have-mastitis-internal-1

  • وریا و دڵنیابە لەوەی کە منداڵەکەت بە باشی بەستراوەتەوە بە سنگتەوە.
  • شيری زیاتر بە منداڵەکەت بدە.
  • ڕێگە بە منداڵەکەت بدە یەکەم جار لەسەر ئەو سنگە نەرم بووە شیر بخوات.
  • ئەگەر هێشتا سنگت پڕبوون دوای خواردن، هەندێک شیر دەربێنە.
  • دانانی خاولی گەرم لەسەر سنگت پێش خواردن دەتوانێت یارمەتی هاتنی شیر بدات و هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.
  • لە کاتێکدا کە منداڵەکەت خۆراک دەدات و دەوەستێت بۆ هەناسەدان، بە نەرمی هەنگاو بنێ و بە پەنجەکانت بەرەو سنگت ماساژ بکە. ئەمە یارمەتی هاتنی شیر دەدات.

هەوکردنی سنگ لەوانەیە نیشانەی هەوکردن بێت. ئەگەر لە ماوەی ۱۲ بۆ ۲٤ کاتژمێردا هیچ باشتربوونێک نەبوو، یان ئەگەر هەستت بە خراپتربوون کرد، پەیوەندی بکە بە پزیشکەکەتەوە کە لەوانەیە هەندێک دژە بەکتریات بۆ بنووسێت کە سەلامەتە بۆ ئەو ئافرەتانەی شیر دەدەن.

ئەگەر بەردەوام ڕووبەڕووی کێشەی شیردانی دایک دەبیتەوە، ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین کە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت.

چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.