١ بۆ ٣ ساڵ

١ بۆ ٣ ساڵ

منداڵەکەت، گەشەکردنێکی باشی بەخۆوە دیوە لە ماوەی ساڵی یەکەمی تەمەنیدا، لە ڕووی فیزیکی و دەروونیەوە. بەڵام لە تەمەنی ١٢ مانگی بە دواوە گەشەکردنی مێشکی منداڵەکەت دەستپێدەکات، کە ئەمەش بە یەکێک لە گرنگرترین قۆناغەکانی گەشە دادەنرێت. گۆران و گەشەی مێشکی منداڵەکەت هەموو وشە و ئاکارێک دەگرێتەوە کە سەرەتا فێریان دەبێت.
منداڵەکەت شتی زۆرتر لە لایەن تۆوە فێردەبێت لەوەی کە تۆ ئاگات لێیە، بۆیە وەکو دایکێک شتانێکی زۆر هەیە کە دەتوانی بیکەی بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت لە فێربوون. لەم بابەتەدا باس لەوە دەکرێت کە لەم قۆناغەدا چی ڕوودەدات لە گەشەکردنی منداڵەکەت و ئەو ڕێگایانەی کە دەتوانیت پەیڕەوی بکەی لە پشتگیریی و گەشەی منداڵەکەت. لەبیرت بێت کە هەموو منداڵێک بە خێرایی خۆی بەرەوپێش دەچێت، ئەمەش وایان لێدەکات ئەوەندە تایبەت بن.

ئێستا چی ڕوودەدات؟

منداڵەکەت کە گەشە دەکات توانایەکانی دەگۆڕێن: چۆن شتەکان دەدۆزنەوە، چۆن قسە دەکەن و چۆن فێر دەبن. دوای ئەوەی چەند مانگێک بە دەوری کەلوپەلەکاندا گەڕاون، بەم زووانە هەوڵ دەدەن بە تەنيا بڕۆن. هیچ تەمەنێکى جودا نییە کە منداڵێکی بچووک دەست بکات بە پیاسەکردن؛ هەموو منداڵێک جیاوازە زۆربەیان لە نێوان ۱۱ بۆ ۱٤ مانگدا دەست بە ڕۆیشتنن دەکەن، بەڵام هەندێکیان زۆر زووتر دەست پێدەکەن و هەندێکی تریان درەنگتر لە ۱۷ مانگ. هانی منداڵەکەت بدە، بەڵام ڕێگەیان پێبدە بە خێرایی خۆیان بەرەوپێش بچن.

کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ئەوان لە هەنگاوی یەکەمەوە دەجوڵێن بۆ ڕۆیشتن و ڕاکردن و بازدان بە خێرایی. ئەم قۆناغە بەڕاستی سەرنجڕاکێشە و پێویستی بە ماسولکەیەکی بەهێز هەیە، بۆیە زۆر گرنگە کە خۆراکێکی تەندروست و هاوسەنگیان پێ ببەخشیت کە ئەو ڤیتامین و کانزا و کالۆریانەیان بۆ دابین بکات کە پێویستیان پێیەتی بۆ گەشەکردن.

کاتێک ئەوان نزیک دەبنەوە لە سالى دووەمیان، ڕووندەبێتەوە کە ئایا ئەوان دەستە ڕاستن یان چەپ. پەسەندکردنی تایبەتمەندییەکانی منداڵەکەت لەو کاتەدا بڕیار دەدرێت کە لە سکتدا بووە، هەرچەندە دەستی چەپ بە ڕێژەیەکی زۆر نائاساییە و تەنها ۷-۱۰٪ی خەلك دەستی چەپن. بۆیە منداڵەکەت بەوشێوەی کە پێی ئاسوودەیە، لایەنی زاڵی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ نووسین، لێدانی تۆپ و كاتى خواردن. تەنانەت لەوانەیە بتوانن دەستی پەسەندکراوی خۆیان بەکاربهێنن بۆ شوشتنی ددانەکانیان – بە یارمەتییەکی کەم.

پەرەپێدانی خودئاگایی:

منداڵەکەت ئەزموونی چەندین هەستی فراوان دەکات کاتێک مێشکیان گەشە دەکات. بەڵام لەبەر ئەوەی تەنیا چەند وشەیەکی سنووردار دەزانن، ئەوان ناتوانن هەمیشە هەستی خۆیان دەرببڕن یان پێت بڵێن چییان دەوێت، ئەمەش لەوانەیە بێزارکەر بێت بۆ ئەوان و لەوانەیە بۆ تۆش. لەبەر ئەوە، لە نێوان ۱۲ بۆ ۱۸ مانگ، توڕەیی و بێزاربوون لە شتی ئاساییش زۆر ڕوودەدەن. بەڵام لەوانەیە بە شێوەیەکی دیکەی نا زارەکیش پەیوەندی بکەن، وەک داپۆشینی ڕوخساریان کاتێک هەست بە شەرمەزاری دەکەن.

هەروەها ئەمە کاتێکە کە منداڵەکان توانای خودئاگاییان زیاتر دەبێت ، لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەیت کە دەست دەکەن بە بەکارهێنانی جێناوی “من” بەشێوەیەکی بەردەوام. تێگەیشتن لە چەمکی هاوبەشیکردن وتنی ”هی من” لەکاتی هەڵگرتنی یارییەکانی بە دەنگی بەرز دیاردەیەکی ئاساییە و باوە. هەوڵبدە ئارامگر بیت و نیگەران مەبە ئەگەر منداڵەکەت وا دەردەکەوێت کە گۆشەگیری زیاتر بەلاوە پەسەندترە وەک ئەوەی بە گرووپ یاری بکات – ئەمە زۆر ئاساییە.

زیادکردنی توانای پەیوەندیکردن

توانای پەیوەندیکردنی منداڵەکەت باشتر دەبێت، هەروەک وشەکان هەنگاو بە هەنگاو بەرەوەپێشدەچن بۆ دەستەواژە و داواکاری. لە ماوەی ۱۲ مانگدا، منداڵەکەت دەتوانێت نزیکەی ۱ بۆ ٥ وشە بەکاربهێنێت. بەڵام لە ماوەی١٤ مانگدا، دەتوانرێت بۆ ۲۰ وشە زیاد ببێت. ئەگەر منداڵەکەت لەناو خێزانێکی دووزماندا گەورە بکرێت، ئەوا ژمارەی ئەو وشانەی کە دەتوانن بیڵێن بەسەر زمانەکاندا دابەش دەکرێن.

هەموو منداڵەکان زۆر بە دەنگ نین، بۆیە ئەگەر منداڵەکەت زۆر وشە بەکارناهێنیت، نیگەران مەبە. ئەوان زۆر لەوە زیاتر تێدەگەن کە دەتوانن بیڵێن. لەبەر ئەوەی دروستکردنی ڕستەی تەواو ڕێگایەکی دووردرێژە، منداڵان زۆرجار وشەی تاک و کورت بەکاردەهێنن بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە چیان دەوێت، وەک “کوپ” بە مانای “من کوپەکەم دەوێت.”

کاتێک دەست دەکەن بە لێکدانی وشەکان بەیەکەوە، هێشتا زۆر سادە دەبن. ”یاریم پێ بکە” کاتێک دەیانەوێت یارییان لەگەڵ بکەیت بۆ نموونە. تا زیاتر فێرببن و تێبگەن، زیاتر گوێ لەوە دەگرن کە تۆ دەیڵێیت. لەم قۆناغەدا، منداڵەکەت زیاتر خولیای ئەوەی هەیە کە بەشداری لە هۆنراوە و گۆرانییەکانی باخچەی ساوایاندا بکات – بۆیە بیرۆکەیەکی باشە کە بیرەوەریەکانت نوێ بکەیتەوە و گۆرانییە دڵخوازەکانی کاتی منداڵیی خۆت بەبیربێتەوە.

فێربوونی زیاتری ڕۆژانە

بەرزبوونەوەی هۆشیارییان لەسەر ئەوەی کە چی ڕوودەدات تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ئارەزوویەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی زیاتری فێربوون و مانای ئەوەیە کە منداڵەکەت هەوڵی کۆنترۆڵکردنی شتەکان دەدات. ڕێگەدان بە منداڵەکەت بۆ بڕیاردانی خۆی ڕێگایەکی باشە بۆ هاندانیان. با ئەوان هەڵیبژێرن کە چ جلێک لەبەر بکەن یان چ یارییەک بکەن. هەروەها دەتوانیت یارمەتی منداڵەکەت بدەیت بۆ بەکارهێنانی شارەزاییە نوێیەکانی هەماهەنگی لە ڕێگەی پیاسەکردن بە ڕێگای جیاواز – بە لایەوە، بەرەو دواوە، پێشەوە – هەروەها ڕاکردن و بازدان.

تەنها لە بیرت بێت کە لەم قۆناغەدا لە دەربڕینەکانی دەموچاوت و دەربڕینی زمان ئاگادار بیت. منداڵەکەت فێردەبێت بە لاساییکردنەوەی تۆ بە شێوەیەک کە چاوەڕوانی ناکەیت، و لەوانەیە زۆر سەرسوڕهێنەر بێت کە چی لەبیردەکرێت و دووبارە دەکرێتەوە.

دابینکردنی هاوسەنگی:

هەرچەندە منداڵەکەت هەموو ڕۆژێک زیاتر و زیاتر وەک گەورەیەکی بچووک دەردەکەوێت، بەڵام هێشتا زۆر شتیان هەیە بۆ ئەوەی گەورە بن و پێداویستییە خۆراکییەکانیان هێشتا زۆر جیاوازن لەوەی ئێمە. ئەوان سێ ئەوهەندەی کەسێکی پێگەیشتوو پێویستیان بە وزە هەیە، بەڵام سکیان سێ ئەوەندە بچووکترە، واتە هەموو ژەم و پاروێکیان گرنگه.

ڕۆتینی سێ ژەمی بچوکی هاوسەنگ لە ڕۆژێکدا لەگەڵ خواردنە خۆراکییە ئاساییەکان لە نێوانیاندا پێویستە هاوسەنگییەکی ڕاستیان بداتێ لە وزە و خۆراک، بەڵام لەوانەیە زەحمەت بێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە منداڵەکەت ڕۆژانە بە باشی دەخوات یان نا. لەبەر ئەوەیە کە زۆرێک لە دایکان شیری ئەپتامین جونیەر لەگەڵ شیری پرۆنۆترای گەشەکردن دەدەن بە منداڵەکانیان.

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی گەشەکردنی منداڵەکەت، پەیوەندی بکە بە تیمی خزمەتگوزارییەکەمان لە:
009647723342222 لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٥ی ئێوارەی شەممە تا پێنجشەممە.


چاودێری گەشەی منداڵەکەت بکە

کێشی منداڵەکەت بەراورد بکە لەگەڵ منداڵانی تری هاو تەمەنی

پێوئستت بە ئامۆژگاری هەیە؟

تیمی پسپۆڕانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و پشتگیریتان دەکەن لە کاتی گەشتی دووگیانی بۆ لێدانی منداڵ بۆ زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری پەیوەندیدار، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە نێوان کاتژمێر ٩ی بەیانی-٥ی ئێوارەی یەکشەممە تا پێنجشەممە.