داهێنان زیاترە لە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بۆ تابلۆیەک یان وێنەکێشانێک. شێوازێکی بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە و بەکارهێنانی زانستە بە هەمان شێوە.
زۆر کەس وا گریمانە دەکەن کە داهێنان شتێکە کە منداڵان لەگەڵیدا لەدایک دەبن و یان هەیەتی یان نا. بەڵام لە ڕاستیدا داهێنان زیاتر لێهاتووییە لە بەهرەی زگماکی، و کارامەیییەکە کە دایک و باوک دەتوانن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن گەشە بکەن.
داهێنان زیاترە لە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بۆ تابلۆیەک یان وێنەکێشانێک. شێوازێکی بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە و بەکارهێنانی زانستە بە هەمان شێوە. کۆرپە هەر لە سەرەتای تەمەنیەوە وەڵامی جیاوازی و ڕەنگ و دەنگ و جوڵە دەداتەوە.
چۆنێتی تێکەڵکردنی ئەم ئەزموونە جیاوازانە کاریگەری لەسەر گەشەکردنیان دەبێت لە زۆر بواردا، لەوانەش داهێنان. بەم شێوەیە داهێنان بێ تەمەنە و بێ کاتە. وە لەوەش گرنگتر، دەتوانرێت داهێنان بەدەستبهێنرێت، وبگردرێتە خۆ.
یاری و چالاکییە داهێنەرەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە فێربوون و گەشەکردنی گشتی منداڵان. منداڵان بە شێوەیەکی گشتی چێژ لە دەربڕینی بیرۆکەکان و گەڕان بەدوای جیهانەکەیان لە ڕێگەی گۆرانی، جل و بەرگ، کەرەستەی هونەری، زمان و جووڵە وەردەگرن.
لەم تەمەنەدا منداڵان لە قۆناغی نووسین و وێنەکێشانی تێکەڵ و پێکەڵدان. بەزۆری کارەکانیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ناڕێک و بێکۆنتڕۆڵن. ئەم تێکەڵ و پێکەڵیە زیاتر بەرهەمی چالاکیی جەستەییە، بەهۆی جوڵەی شانەکانەوە دروست دەبێت نەک ئەژنۆ یان مەچەک، کە هێشتا منداڵان کۆنترۆڵی تەواوییان نییە. ئەم منداڵانە بە شێوەیەکی گشتی هەوڵ دەدەن قەڵەمەکانیان بە شێوازی جیاواز بگرن و زۆرجار جوڵەکانیان بەو هێڵانەی کە لەسەر کاغەز دەردەکەون نابەستنەوە. ماوەی سەرنجدانیان کورتە و تەنها بۆ ماوەی یەک یان دوو خولەک لە یەک کاتدا دەنووسن
ئەو چالاکییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی کارامەیی داهێنەرانەی منداڵە ٢ ساڵانەکەت:
-کاتێک چیرۆکێک بۆ منداڵەکەت دەخوێنیتەوە دەنگی کارەکتەرەکان بگۆڕە و ئاماژە بۆ پیشاندانی هەستەکان بکە.