مێشکی منداڵ گەشە دەکات کاتێک ئەزموونی نوێ دەکات.ناتوانی گەشەکردنی مێشکی ببینی، بەڵام دەتوانی ئەو شتە تآزانە ببینی کە منداڵەکە دەیکات
ەو کارامەییانە لە منداڵاندا بناغەی فێربوونی بەهرەی نوێ دەگرنە خۆ،وەکو سەرنجدان،لەبەرکردن،بیرکردنەوە.ئەم کارامەییە سەرەکیانە وا لە منداڵان دەکات کە زانیاری ببەخشن و فێری هەڵسەنگاندن و شێکردنەوە و بیرکەوتنەوە و بەرواردکردن ببن و تێبگەن لە هۆکار و دەرەنجام . هەروەها بەشێک لەم کارامەییانە پەیوەندیان بە بۆماوەیی منداڵەکەوە هەیە، زۆربەی کارامەییەکان لە ڕێی فێربوونەیە.ئەوەش بەواتای ئەوە دێت کە بیرکردنەوە و فێربوونی بەهرەی نوێ دەکرێت پەرەی پێبدرێت لەڕێی مەشق ق ڕاهێنانی درووستەوە
بەرەوپێشچوونی کارامەیی منداڵەکەت لە شەش ساڵی سەرەتا ڕودەدات، لەو ماوەیەدا تێبینی ئەوە دەکەیت کە منداڵەکەت دەست بە درووستکردنی پەیوەندی دەکات و لە پەیوەندی نێوان شتەکان و خەڵکی دەوروبەری تێدەگات
کاتێک لە بەرەو پێشچوون بەردەوام دەبێت لەڕووی مێشک و جەستەوە، تواناکانیشی بەرەو پێش دەچێت
بەشداری کردن وەک خێزان لە بەرەو پێش چوونی کارامەییەکانی منداڵەکەت،ئەمە وادەکات منداڵەکەت سوودی پێبگات، ئەم پێشنیارە بۆ ئەوەیە کە منداڵەکەت لە فێربوونی خۆیدا بەشدار بێت، ئەم بەشداری کردنەی لە داهاتوودا سەرکەوتنی ئەو دەردەخات
هەندێک گۆڕانکاری لە منداڵەکانماندا تێبینی کردنیای ئاسان نییە،بە تایبەتی ئەو گۆڕانکاریانەی پەیوەندیان بە مێشکەوە هەیە.
مێشکی منداڵ گەشە دەکات کاتێک ئەزموونی نوێ دەکات.ناتوانی گەشەکردنی مێشکی ببینی، بەڵام دەتوانی ئەو شتە تآزانە ببینی کە منداڵەکە دەیکات
لەم تەمەنەدا منداڵانی ساوا دەتوانن خۆیان لە ئاوێنەدا بناسنەوە، بڵێن “منداڵ” یان ناوی خۆیان بهێنن، دەست دەکەن بە ڕیزکردنی شتەکان و جیاکردنەوەیان بۆ گروپ، بۆ نموونە ئۆتۆمبێل لە ئاژەڵ. منداڵانی ساوا دەتوانن بە بەکارهێنانی وشەی بنەڕەتی ئەو کارەیان پێ بگەیەنن و حەز دەکەن لاسای کردارەکانی گەورەکان بکەن. لەگەڵ گەشەکردنی بە درێژایی ئەمساڵە، تێبینی گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەی منداڵەکەتدا دەکەیت کاتێک دەست دەکات بە دۆزینەوەی هۆکار و کاریگەری (تێکەڵەی کردار-کاردانەوە
ئەو چالاکییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی کارامەیی مێشکی منداڵە ٢ ساڵانەکەت: